ڤیدیۆ.. مانچستەریونایتد سەركەوتنێكی گەورەی تۆماركرد

11/10/2019 7:02:00 PM 1348 جار خوێندراوەتەوە

خەندان سپۆرت

 

لە چوارچێوەی یارییەكانی هەفتەی دوانزەیەمی خولی یانەكانی ئینگلتەرا یانەی مانچستەر یونایتد لە نێو یاریگە و هاندەرانی خۆیدا میوانداری یانەی برایتۆنی كرد و توانی بە ئەنجامێكی گەورە سەركەوتن بەسەر ئەو یانەیە تۆمار بكات و بە سێ گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێك یارییەكەی لی بەرێتەوە.

لە نیوەی یەكەمی یارییەكەدا و لە خولەكی 17ئەندریە پێرێرا گۆڵی پێشكەوتنی بۆ یانەی مانچستەر یونایتد تۆماركرد، دوای دو خولەك لەم گۆڵە دیفی برۆبەر بە هەڵە گۆڵێكی لە خۆیان تۆماركرد، كە گۆڵی دوەمی یانەی مانچستەر یونایتد بو، نیوەی یەكەمی یارییەكەش بە پێشكەوتنی شەیتانە سورەكان كۆتایهات بە ئەنجامی دو گۆڵی بێ وەڵام.

لە نیوەی دوەمی یارییەكەدا و لە خولەكی 64 لویس دینك گۆڵێكی بۆ یانەی برایتۆن تۆماركرد، بەڵام تەنها دو خولەك بەسەر ئەم گۆڵەدا تێپەڕی و ماركۆس راشفۆرد گۆڵی سێیەمی و دڵنیایی بۆ یانەكەی تۆماركرد.

سەرئەنجام یانەی مانچستەر یونایتد بە ئەنجامی (3-1) گۆڵ سەركەوتنی بەسەر یانەی برایتۆن تۆماركرد و بە كۆكردنەوەی 16 خاڵ خۆی گەیاندە ریزبەندی حەوتەمی خولەكە.

 



Copyright © 2017 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP