ئۆلی هۆنێس هۆكاری دورخستنەوە كۆڤاچ ئاشكرادەكات
11/10/2019 2:55:00 PM 1711 جار خوێندراوەتەوە
خەندان سپۆرت
سەرۆکی یانەی بایرن میونشنی ئەڵمانی باس لە دواین گۆڕانكاری ئەم دواییەی یانەكەی دەكات و هۆكاری دورخستنەوەی راهێنەری یانەكەیان ئاشكرادەكات.
ئۆلی هۆنێس لە لێدوانێكیدا وتی "لە بارەی داهاتوی كۆڤاچ لەگەڵ یانەكەمان و مانەوەی لە ئەركەكەی چەندین بیر و بۆچونی جیاواز لە نێو یاریزانەكانماندا دروست ببو، بەشێكی زۆری یاریزانەكانمان لە كارەكانی ئەو راهێنەرە رازی نەبون، بۆیە بە کۆی دەنگ و بە بریاری كارگێری یانەكە کۆڤاچمان لە ئەركەكەی دورخستەوە".
لە لاەیەكی دیكەوە سەرۆك باسی لە راهێنەری داهاتوی یانەكە كرد و وتی" بە دڵنیاییەوە 14ی ئەم مانگە ڕاهێنەری نوێی یانەکەمان دیاری دەکەین".
راپۆرتی رۆژنامەكانی ئەڵمانیا باس لەوە دەكەن كە بەرپرسانی یانەكە لەگەڵ ئارسن ڤینگەری راهێنەری پێشوی یانەی ئارسناڵ لە گفتوگۆدان و ئەو راهێنەرەش وتی.."بایرن داوایان لێكردوم بۆ ئەوەی ببمە راهێنەریان، من داوای چەند رۆژێكم كردوە بۆ ئەوەی بیری لێبكەمەوەو پاشان وەڵامیان بدەمەوە".