ڤیدیۆ.. مێسی فریای ڤاڵڤێردی كەوت

11/10/2019 11:54:00 AM 3636 جار خوێندراوەتەوە

خەندان سپۆرت

 

شەوی رابردو یانەی بەرشەلۆنەی ئیسپانی بە بردنەوەی لە یانەی سێلتا ڤیگۆ گەڕاییەوە پێشەنگی یانەكانی لالیگا.

یانەی بەرشەلۆنە لە یاریگەی کامپ نۆ میوانداریی یانەی سێلتا ڤیگۆی کرد و یارییەکەی بە ئەنجامی چوار گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێک لێبردەوە.

لیۆنێل مێسی ئەستێرەی یارییەکە بو وە بوە ڕزگارکەری ڤالڤێردی بو کە بە تەنیا سێ گۆڵی یەکەمی یانەكەی تۆمارکرد، یەکەمیان بە لێدانی سزا بو، دوەم و سێیەمیش بە لێدانی راستەوخۆ بون، گۆڵی چوارەمی بلوگرانا لەلایەن سێرجیۆ بۆسکێتسەوە تۆمارکرا، تاکە گۆڵەکەی یانەی سێلتا ڤیگۆش بە لێدانی راستەوخۆ تۆمارکرا لەلایەن لوکاس ئۆلازاوە.

مێسی بەم هاتریکە ژمارەی هاتریکەکانی لەگەڵ کریستیانۆ رۆناڵدۆ یەکسانکردەوە بە تۆمارکردنی 34 هاتریک لە مێژوی لالیگا.

لە لایەكی دیكەوە مێسی ژمارەی گۆڵەکانی بە لێدانی راستەوخۆ گەیاندە 52 گۆڵ، بەهەمان شێوە ژمارەی هاتریکەکانی گەیاندە 52 هاتریک لە مێژویدا.



Copyright © 2017 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP