ڤیدیۆ.. ئینتەرمیلان بە سەختی بردییەوە

11/9/2019 9:53:00 PM 1058 جار خوێندراوەتەوە

خەندان سپۆرت

 

لەچوارچێوەی یارییەكانی هەفتەی دوانزەی خولی یانەكانی ئیتاڵیا یانەی ئینتەرمیلان لە نێو یاریگە و هاندەرانی خۆی میوانداری یانەی هێلاس ڤیرۆنای كردو یارییەكەشی بە ئەنجامی دو گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێك لێبردەوە.

لە نیوەی یەكەمی یارییەكە یانەی میوان دەستپێشخەریان كرد لە تۆماركردنی گۆڵ و لە خولەكی 19 فالبریۆ فێری گۆڵی پێشكەوتنی بۆ هێلاس ڤیرۆنا تۆماركرد و نیوەی یەكەمی یارییەكە بەو ئەنجامە كۆتایهات، هەرچەندە یاریزانانی ئینتەر میلان هەوڵی زۆریاندا لە پێناو یەكسانكردنەوەی ئەنجامی یارییەكە.

لە نیوەی دوەمی یارییەكە یاریزانانی یانەی ئینتەرمیلان باشتر یاریان كرد و لە خولەكی 65 چیچینۆ گۆڵی بەرامبەری بۆ یانەی نێراتزۆری تۆماركردەوە، دوای ئەم گۆڵە یاریزانانی یانەی ئینتەرمیلان لە هێرشەكانیان بەردەوام بون تا لە خولەكی 83 نیكۆلۆ بارێلا گۆڵێكی نایابی بۆ یانەكەی تۆماركردو ئینتەر یارییەكەی لە بەرژەوەندی خۆی كۆتایپێهێنا.

دوای ئەنجامدانی ئەم یارییە یانەی ئینتەر میلان بە كۆكردنەوەی 31 خاڵ پێشەنگی یانەكانی كاڵچۆی گرتوە.

 


نیشانەکردن :

#سێریا ئەئ #ئینتەر

Copyright © 2017 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP