ڤیدیۆ.. تۆتنهام كەوتە داوای یەكسانبونەوە

11/9/2019 7:55:00 PM 712 جار خوێندراوەتەوە

خەندان سپۆرت

 

لە میانەی یارییەكانی هەفتەی دوانزەی خولی یانەكانی ئینگلتەرا یانەی تۆتنهام لە نێو یاریگە و هاندەرانی خۆیدا میوانداری یانەی شێڤێڵد یونایتدی كرد و یارییەكەش بە گۆڵێك بۆ هەردولا كۆتایهات.

 

نیوەی یەكەمی یاریەیكە بە بێ گۆڵ كۆتایهات و یاریزانانی هەردو یانە سەركەوتو نەبون لە تۆماركردنی گۆڵ، لە نیوەی دوەم و لە خولەكی 58 مین سۆرنی كۆری گۆڵی پێشكەوتنی بۆ یانەی خاوەن یاریگە تۆماركرد، پاش ئەم گۆڵە و لە خولەكی 78بالدوك سەركەوتو بە لە یەكسانكردنەوەی ئەنجامەكە و یارییەكەی گەڕاندەوە خاڵی سەرەتا.

 

سەرئەنجام یارییەكە بە گۆڵێك بۆ هەردولا كۆتایهات و لە ئێستادا یانەی تۆتنهام بە كۆكردنەوەی 14 خاڵ ریزبەندی دوانزەیەمی یانەكانی پریمەرلیگی گرتوە.


نیشانەکردن :

#تۆتنهام #پریمه‌رلیگ

Copyright © 2017 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP