كاردۆنێر پشتگیری لە مانەوەی ڤاڵڤێردی دەكات

11/9/2019 1:43:00 PM 837 جار خوێندراوەتەوە

خەندان سپۆرت

 

جارێكی دیكە جێگری سەرۆكی یانەی بەرشەلۆنەی ئیسپانی پشتگیری خۆی بۆ راهێنەری یانەكەیان ڤاڵڤێردی دەربڕی و مانەوەی ئەو راهێنەرەكەی لە ئەركی راهێنەرایەتی كردنی یانەی بەرشەلۆنە دوپاتكردەوە.

جۆردی كاردۆنێر لە لێدوانێكیدا وتی.."ئێمە ڕەزامەندین بەو ئاستەی یانەی بەرشەلۆنە لە سەرەتای ئەم وەرزەی خولی یانەكانی ئیسپانیا و خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپا پێشكەشی كردوە، وەدڵنیان لەوەی كە ئەم وەرزە بۆ یانەی بەرشەلۆنە وەرزێكی گەورە دەبێت لە روی بەدەستهێنانی نازناوەكانەوە".

جێگری سەرۆك وتیشی.. "ئێمە هەمیشە پشتگیری ڤاڵڤێردیمان كردوەو وە بەردەوامیش پشتگیری دەكەین، چونكە ئەو راهێنەرە توانیوێتی هاوسەنگی دروست بكات لە ژوری خۆگۆرینی یاریزانان".

لە هەفتەی رابردودا دورخستنەوەی ڤاڵڤێردی یەكێك بو لە باسی گەرمی میدیاكانی ئەوروپا بەهۆی دۆڕاندنی ئەو یانەیە بە یانەی لیڤانتی ل خولی یانەكانی ئیسپانیا و بەرامبەر بونی بەرشەلۆنە لەگەڵ یانەی سلاڤیا پراگی چیكی لە یارییەكانی خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپا.


نیشانەکردن :

#بەرشلۆنە

Copyright © 2017 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP