خولی ڕاهێنەرانی فوتساڵ دەستیپێكرد

11/9/2019 1:08:00 PM 617 جار خوێندراوەتەوە

خەندان سپۆرت

 

ئەمڕۆ شەممە ۲۰۱۹/۱۱/۹ بە ئامادەبونی سەرۆکی یەکێتی تۆپی پێی کوردستان (سەفین کانەبی)، بە بەشداری زیاتر لە 30 بەشداربو لە هەردو رەگەزی نێر و مێ، خولی راهێنەرانی فوتساڵ دەستی پێکرد.

خولەکە بۆ ماوەی سێ رۆژ بە شێوەی تیۆری و پراکتیکی لە هەولێر بەردەوام دەبێت، وانەکانیش لە لایەن وانەبێژانی نێودەوڵەتی حوسێن شەمس و وەحید ئەمیری دەوترێتەوە.

پاش كۆتایهاتنی خولەكەش بڕوانامە دابەش دەكرێت بەسەر بەشداربوانی خولەكەدا.

 



Copyright © 2017 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP