لێدوانی رۆژنامەوانی ڤاڵڤێردی

11/9/2019 11:05:00 AM 1186 جار خوێندراوەتەوە

خەندان سپۆرت

 

لە چوارچێوەی یارییەكانی ئەم هەفتەی خولی یانەكانی ئیسپانیا و لە هەفتەی سیانزەیەمی ئەو خولەدا یانەی یانەی بەرشەلۆنە لە نێو یاریگە و هاندەرانی خۆی میوانداری یانەی میوانداری یانەی سێلتاڤیگۆ دەكات.

پێش یارییەكەو لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا ڤاڵڤێردی وتی.."راستە لە ئێستادا سێلتاڤیگۆ لە دۆخێكی خراپدایە، بەڵام دڵنیام لەوەی دەتوانن خۆیان رزگاربکەن لەو دۆخەی تێیكەوتن و هێنانی راهێنەری نوێ بۆ یانەكە كاریگەری خۆی دەبێت، لەگەڵ ئەوەشدا ئەو یانەیە خاوەنی كۆمەڵێك یاریزانی بەتوانایە، ئێمە پێویستمان بە بردنەوەیە لەم یارییەدا، چونکە بە لیڤانتی دۆراین، پێویستە هەوڵ بدەین لە پێناو بەدەستهێنانی سێ خاڵی یارییەكە".

راهێنەرەكەی بەرشەلۆنە وتیشی.. "پێویستە ئەو ڕەخنانە قبوڵ بكەین كە لە كاتی شكستهێنانمان لە لایەن هاندەرانی یانەكەوە لێماندەگیرێت، ئێمە راهێنانەكانمان چڕتڕ كردۆتەوە بەهۆی زۆری یارییەكانمانەوە".

لەبارەی داهاتوەییەوە ڤاڵڤێردی وتی.. "من ترسم نیە لە داهاتوی خۆم لەگەڵ بەرشەلۆنە، چەند رۆژیک پێش ئێستا لەگەڵ بارتۆمیۆ بوم هیچ شتێکمان لە بارەی داهاتوەوە باس نەکردوە، ئەم یانەیە هەمو کات پشتیوانی من بوەو زۆر ڕێزیان لێگرتوم، منیش بەهەمان شێوەم بۆ ئەوان و هیچ کێشەیەکم نیە لەگەڵیان".

ڤاڵڤێردی لە بارەی یاریزانانی یانەكەیییەوە وتی.."سوارێز ئامادەیە بۆ یاریکردن، ئینسۆ فاتی تا دێت باشتر یاریی دەكات، دێمبلی لە توانایدایە هەیە زیاتر پێشکەشی یانەکە بکات، لەبارەی پەیوەندی میسی و گریزمان قسەی زۆر دەكرێت و لە خۆڕا ئەو بابەتە گەورە كراوە، ئەگەری زۆرە لەە گواستنەوەکانی زستانەدا چەند یاریزانێك یانەكەمان جێبهێڵێت، بەڵام من نازانم كام یاریزانانە یانەكە جێدەهێڵێن".



Copyright © 2017 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP