زیدان هاندەرانی كریستیانۆ توڕە دەكات

11/7/2019 11:42:00 AM 4455 جار خوێندراوەتەوە

خەندان سپۆرت

شەوی رابردو لە یارییەكانی قۆناغی كۆمەڵەكانی خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپا یانەی ریاڵ مەدرید لە یاریگای خۆی میوانداری یانەی گەڵەتەسەرای توركی كرد و یارییەكەشی بە ئەنجامی شەش گۆڵی بێ وەڵام لێبردەوە.

دوای یارییەكە و لە كۆنفرانسی رۆژنامەوانیدا زیداری راهێنەری یانەی ریاڵ مەدرید وتی.. "زۆر دڵخۆشم بەوەی كە توانیمان شەش گۆڵ تۆمار بكەین و گۆڵیشمان لێ نەكرا و سێ خاڵی گرنگمان دەستەبەركرد".

راهێنەرەكەی یانەی ریاڵ مەدرید وتیشی.."ئاستی ڕۆدریگۆ توشی سەرسوڕمانی نەكردم، چونكە ئەو بە دڵخۆشی یاریی دەكات و زۆر بە هێواشی و لەسەرخۆییەوە كاردەكات و لە نێو یاریگە جوڵە دەكات. زۆر زیرەكە و خێرا شتەكان وەردەگرێت ، من دەزانم ئەو تواناكانی چۆنە بۆیە سەرم نەسوڕماوە لەوەی ئەنجامی دا".

پاشن زیدان هاتە سەر باسی بەنزیما و وتی.. "بەنزیما هاوشێوەی ڕۆناڵدۆیە، ئەو بەشێكە لە مێژوی یانەكەمان، ئەوەی تۆپی پێی خۆشدەوێت دەزانێت سودی بەنزیما چیە بۆ ئێمە، ئێمە دڵخۆشین پێی، ئەو یەكێكە لە باشترینەكانی جیهان.

لە كۆتایدا زیدان وتی.." پێكانەكەی مارسێلۆ كاریگەر نیە و تەنها پێویستی بە كەمێك پشو هەیە بۆ ئەوەی بگەڕێتەوە بۆ یاریكردن".



Copyright © 2017 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP