ڤیدیۆ.. تۆتنهام سەركەوتنێكی گەورەی تۆماركرد

11/7/2019 10:04:00 AM 1332 جار خوێندراوەتەوە

خەندان سپۆرت

 

لە ركابەرییەكانی کۆمەڵەی یەکەمیشدا یانەی تۆتنهام هۆتسپێری ئینگلیزی توانی سەركەوتنێكی گەورە تۆماربكات و خۆی لە گەیشتن بە قۆناغی داهاتو نزیك بكاتەوە، دوای ئەوەی لە دەرەوەی یاریگەی خۆی لە یانەی سرڤینا زڤێزدای سێربی بردەوە.

لۆسێلسۆ و ئێریکسن گۆڵێک و سۆن هیۆنگ مین دو گۆڵیان بۆ تۆتنهام تۆمارکرد و یارییەکەیان بە ئەنجامی چوار گۆڵی بێ وەڵام بردەوە.

بەم بردنەوەیەش یانەی تۆتنهام بە كۆكردنەوەی حەوت خاڵ ڕیبەندی دوەمی كۆمەڵەكەی خۆی گرتوە و یانەی میوانداریش تەنیا سێ خاڵی هەیە تاكە ركابەری تۆتنهامە بۆ گەیشتن بە قۆناغی داهاتو لە دو یاریی داهاتودا.


نیشانەکردن :

#چامپیۆنس لیگ #تۆتنهام

Copyright © 2017 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP