ڤیدیۆ.. بایەر لێڤەركۆزن تیمەكەی سیمیۆنی دوچاری شكست كرد

11/7/2019 9:48:00 AM 1220 جار خوێندراوەتەوە

خەندان سپۆرت

 

یانەی ئەتلەتیكۆ مەدرید لە ئەنجامێكی چاوەڕوان نەكراودا دوچاری شكست بو، دوای ئەوەی بە یانەی بایەر لیڤەرکوزنی ئەڵمانی دۆڕا.

ئەم سەركەوتنەی یانە ئەڵمانییەكە، یەكەم بردنەوە دوای چوار یاریی، ئەتلەتیكۆ یاریی رابردی لێبردنەوە بەڵام لەم یارییەدا توشی یەکەم شکستیان بون لە کۆمەڵەکەیاندا و بە ئەنجامی دو گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێک دۆڕان.

تۆماس پارتی بەهەڵە گۆڵی یەکەمی لیڤەرکوزنی لەخۆیان کرد، لە نیوەی دوەمیشدا کیڤن ڤۆلاند گۆڵی دوەمی یانە ئەڵمانییەكەی تۆمار کرد، لە خولەکی 93 مۆراتا تاکە گۆڵەکەی ئەتلەتیكۆ مەدریدی تۆمارکرد، بەڵام ئەم گۆڵە بە هانای یانەكەیەوە نەهات و یارییەكەیان بە ئەنجامی (2-1) گۆڵ دۆڕاند.

ئەتلەتیكۆ لە ئێستادا بە كۆكردنەوەی حەوت خاڵ پلەی دوەمی گرتوەو بایەر لێڤەركۆزن و لۆكۆمۆتیڤ مۆسكۆی روسیش هەریەك و سێ خاڵیان كۆكردۆتەوە.



Copyright © 2017 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP