ڤیدیۆ.. یۆڤانتۆس لە دوا خولەكدا سەركەوتنی تۆماركرد

11/6/2019 11:08:00 PM 3721 جار خوێندراوەتەوە

خەندان سپۆرت

 

لە میانەی یارییەكانی خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپا و لە لە گەڕی چوارەمی قۆناغی كۆمەڵەكاندا، یانەی لۆكۆمۆتیڤ مۆسكۆی روسی لە یاریگەی خۆیدا میوانداری یانەی یۆڤانتۆس كرد و یارییەكەشی بە ئەنجامی (2-1) گۆڵ پێدۆڕاند.

لە نیوەی یەكەمی یارییەكە و لە خولەكی چواری یارییەكەدا كریستیانۆ لێدانێكی ڕاستەوخۆی جێبەجێ كردو ئارۆن ڕامسی لەسەر هێڵی گۆڵ تۆپەكەی كردە نێو تۆڕی لۆكۆمۆتیڤ و رۆناڵدۆی لە گۆڵەكە بێبەشكرد، بەڵام گۆڵی پێشكەوتنی بۆ یانەی یۆڤانتۆس تۆماركرد، دوای پێشكەوتنی یۆڤانتۆس، میرانشۆك لە خولەكی 12 گۆڵی بەرامبەری بۆ یانەی خاوەن یاریگە تۆمار كردەوەو نیوەی یەكەمی یاریەیكە بە گۆڵێك بۆ هەردولا كۆتایهات.

لە نیوەی دوەمی یارییەكەدا یاریزانانی یانەی یۆڤانتۆس لە فشار خستنە سەر گۆڵی یانەی بەرامبەر بەردەوام بون لە پێناو تۆماركردنی گۆڵی پێشكەوتن، بەڵام ئەنجامەكە تا دواخولەك وەك خۆی ماییەوە، تا لە هەوڵێكی تاكەكەسی دۆگلاس كۆستا گۆڵی دوەم و بردنەوەی بۆ یانەی یۆڤانتۆس تۆماركرد.

بەم بردنەوەیەش یانەی یۆڤانتۆس كۆی خاڵەكانی گەیاندە 10 خاڵ و سەركەوتنی بۆ قۆناغی داهاتوی پاڵەوانێتییەكە مسۆگەر كرد.



Copyright © 2017 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP