بەرشەلۆنە چارەنوسی ڤاڵڤێردی یەكلاكردۆتەوە

11/6/2019 3:57:00 PM 12454 جار خوێندراوەتەوە

خەندان سپۆرت

 

ڕاپۆرتی رۆژنامەكانی ئیسپانیا باس لەوە دەكەن كە بەرپرسانی یانەی بەرشەلۆنەی ئیسپانی لە هەوڵی ئەوەدان راهێنەری ئێستای یانەكەیان لە كارەكەی دوربخنەوەو راهێنەرێكی دیكە بخەنە جێگەی.

بەهۆی دۆڕاندنی یانەكە بە یانەی لیڤانتی لە هەفتەی رابردوی خولی یانەكانی ئیسپانیا و بەرامبەر بونی ئەو یانەیە بەرامبەر یانەی سلاڤیا پراگ چیكی، هاندەران لە مانەوەی ئەو راهێنەرە نیگەران و فشارەكانیان بۆسەر دەستەی سەرۆكاتی یانەكەیان زیدكردوە لە پێناو دورخستنەوەی ئەو راهێنەرە لە كارەكەی.

رۆژنامەی ماركا ئاشكرایكردوە، كە بەرپرسانی یانەی بەرشەلۆنە نایانەوێت گرێبەستی ئەو راهێنەرە بۆ ماوەی ساڵێكی دیكە نوێ بكەنەوە، بەڵام دەیانەوێت تا كۆتایی ئەم وەرزە ڤاڵڤێردی لە بەرشەلۆنە بمێنێتەوە.

یەكێك لەو راهێنەرانەی كە پاڵێوراوێكی سەرەكییە بۆ ئەوەی جێگەی ڤاڵڤێردی بگرێتەوە رۆناڵد كومانی راهێنەری ئێستای هەڵبژاردەی هۆڵەندایە، كە لە هاوینی 2020 گرێبەستەكەی كۆتای دێت و پێشتریش یەكێتی تۆپی پێی هۆڵەندا ئاشكرایان كردوە كە كۆتایی هاتنی گرێبەستی كومان تەنها بۆ پەیوەندیكردنە بە یانەی بەرشەلۆنەوە و تەنها لە پێناو ئەو یانەیە دەست لە كار دەكێشێتەوە.


نیشانەکردن :

#بەرشلۆنە

Copyright © 2017 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP