ئەنچیلۆتی دەیەوێت وازبهێنێت

11/6/2019 2:21:00 PM 1356 جار خوێندراوەتەوە

خەندان سپۆرت

 

بەهۆی ئەنجامەكانی ئەم دوایەی یانەی ناپۆلییەوە ئەگەری زۆرە كارلۆ ئەنچیلۆتی راهێنەری ئەو یانەیە دەست لە كارەكەی بكێشێتەوەو واز لە ئەركی راهێنەرایەتی كردنی یانەی ناپۆلی بهێنێت.

یانەی ناپۆلی چوار یارییە نەیتوانیوە لە خولی یانەكانی ئیتاڵیا و خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپا سەركەوتن بەدەست بهێنێت و ئەمەش دیلۆرێنتسی سەرۆكی یانەی ناپۆلی توڕە كردوەو داوای لە ئەنچیلۆتی كردوە مەشقەكانی یانەكە لە نێو یاریگەی داخراودا ئەنجام بدات و راهێنەرەكەش ئەو داوایەی دی لۆرێنتسی رەتكردۆتەوە.

میدیاكانی ئیتاڵیا باس لەوە دەكەن دوای رەتكردنەوەی داواكەی سەرۆك، كێشە كەوتۆتە نێوان دی لۆرێنتیس  و كارلۆ ئەنچیلۆتی، چونكە كارلۆ رازی نیە بەوەی سەرۆكی یانە دەستێوەردان بكات لە كارەكانی و ئەمەش بە تەواوی ئەو راهێنەری نیگەران كردوەو باس لەوە دەكرێت كە ئەنچیلۆتی دەیەوێت دەست لەكارەكەی بكێشێتەوە بەهۆی ئەو كێشانەی لەگەل سەرۆك بۆی دروستبوە.

بەهۆی بەرامبەربونی ناپۆلی لە یارییەكەی شەوی رابردو بەرامبەر یانەی رید بۆڵ ساڵزبۆرگ،  یانە ئیتاڵییەكە پێشەنگی كۆمەڵەكەی بۆ یانەی لێڤەرپوڵ بەجێهێشت و لە خولی یانەكانی ئیتاڵیاش بە كۆكردنەوەی 18 خاڵ پلەی حەوتەمی گرتوەو بە تەواوی بە ركابەری بەدەستهێنانی نازناوەكە دوركەوتۆتەوە.


نیشانەکردن :

#ناپۆلی #چامپیۆنس لیگ

Copyright © 2017 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP