هەواڵێكی ناخۆش بۆ هەوادارانی هەڵبژاردەی عێراق

11/6/2019 11:26:00 AM 5958 جار خوێندراوەتەوە

خەندان سپۆرت

 

بەهۆی خۆپیشاندانەکانی ئەم دواییەی بەغداد و پارێزگاكانی دیكەی عێراقەوە دۆخی شارەکانی ناوەڕاست و خواری عێراق بە تەواوی تێكچوە، بەو هۆییەوە  پاڵاوتنەکانی کۆمەڵەی یەکەمی جامی نەتەوەکانی ئاسیای لاوان لە عێراق وەرگیرایەوە و لە عومان دەکرێت، جگە لەوەش فیفا بڕیاریدا کە هەردو یارییەکەی عێراق بەرامبەر بە ئێران و بەحرەین لە دەرەوەی خاکی عێراق بەڕێوەبچن.

خۆپیشاندانەکانی ئەم دواییەی عێراق کە تا ئێستا بەردەوامن و رۆژانە خەڵکی عێراق بۆ داواکردنی مافەکانیان و روخاندنی دەسەڵات دەڕێژنە سەر شەقامەکان بونە هۆکار کە یەکێتی تۆپی پێی ئاسیا ئەم بڕیارە بدات.

هەر بەهۆی ئەم خۆپیشاندانانەوە فیفا راگەیێندراوێکی بڵاوکردەوە و دەڵێت،  یارییەکانی هەڵبژاردەی یەکەمی عێراق کە بڕیارە لە رۆژانی 14 و 19ـی ئەم مانگە لە یاریگەی بەسرە بەرێوەبچێت، بۆ دەرەوەی عێراق گوازرانەوە و هێشتا ئەو وڵاتە دیاریی نەكراوە كە یارییەكانی ئەو هەڵبژاردەیە لەخۆدیگرێت، بەڵام وەك لە میدیا عێراقییەكانەوە باسی لێوە دەكرێت تا ئیستا وڵاتی ئوردن یەكەمین بژاردەیە بۆ ئەوەی یارییەكانی هەڵبژاردەی عێراق لەخۆ بگرێت.


نیشانەکردن :

#عێراق

Copyright © 2017 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP