لێدوانی رۆژنامەوانی ڤاڵڤێردی بۆ یاریی داهاتوی یانەكەیان

11/4/2019 7:31:00 PM 3114 جار خوێندراوەتەوە

خەندان سپۆرت

 

بڕیارە لە یارییەكانی خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپا و لە گەڕی چوارەمی قۆناغی كۆمەڵەكان یانەی بەرشەلۆنە بەرامبەر یانەی سلاڤیا براگی چیكی یاریی بكات.

پێش یارییەكە و لە كۆنگرەییەكی رۆژنامەوانیدا ڤاڵڤێردی وتی.. "سلاڤیا براگ هاوشێوەی ئێمە یاریی دەكەن و ئەوان یاریكردنیان بە شێوازی هێرشبەری خۆش دەوێت".

هەركاتێك تۆ شكست دەهێنیت، بێگومان لە ژێر فشاردا دەبیت، بە تایبەت یانەیەكی وەك بەرشەلۆنە، كاردانەوەی بەهێز دەبێت لەسەرمان.

كاتێك تیمەكە و شكست دەهێنێت، هەموان راهێنەر تۆمەتباردەكەن، لە یارییەكەمان بەرامبەر لیڤانتی، كاتێك گۆڵی یەكەمیان تۆماركرد، بەسەر ئێمەدا زاڵ بون تا كۆتایهاتنی یارییەكە، وە لە روی هێرشبردنەوە نەمانتوانی یارییەكە هاوسەنگ بكەینەوە.

سەبارەت بە دێمبڵی وتی.. هەمو یاریزانێك لە پێناو شوێنەكەی لە پێكهاتەی سەرەكی دەجەنگێت، عوسمانیش بەهەمان شێوە ئەو كارە دەكات، بەڵام پێویستی زیاتری بە خۆ ماندوكردن هەیە.

سەبارەت بە شێوازی یاریكردنی 4-4-2 راهێنەرەكەی بەرشەلۆنە وتی.. گۆڕانكاری لە شێوازی یاریكردنماندا هەمو كات ئەگەرێكی بەهێزە، بەڵام زیاتر شێوازی سێ هێرشبەری بۆ ئێمە گونجاوە.

دەربارەی دوركەوتنەوەی سوارێز وتی.. پێكانەكەی سوارێز كاریگەر نیە و بەمنزیكانە دەگەڕێتەوە نێو یاریگەكان.

سەبارەت بە جیاوازی ئەنجامەكانی بەرشەلۆنە لە دەرەوەو ناوەوەی یاریگای خۆی وتی.. ئێمە بە شێوەیەكی خراپ دەستمان پێكرد، بەڵام دواتر سێ یاریمان بردەوە، جارێكی دیكە خۆمان رێكدەخەینەوە، بۆ ئەوەی بە شێوەیە بەردەوام بین سەركەوتن مسۆگەربكەین بۆ قۆناغی داهاتو.

دی یۆنگ یاریزانێكی زۆر باشەو ئەو لەگەڵ ئێمە بە ئاستێكی بەرز دەردەكەوێت.

گریزمان بە شێوەیەكی زۆر باش خۆی گونجاندوە و زۆر بە بەباشی كار دەكات، ئەو گۆڵی تۆماركردوەو پێشبینی دەكەم گۆڵی زیاتر تۆماربكات.

دەربارەی دوركەوتنەوەی ریكی بۆیگ وتی.. ئەو بەهرەمەندێكی یانەكەمانە و لە ئێستادا لەگەڵ بەرشەلۆنە یاریی دەكات، بەڵام نازانم لە داهاتودا چی ڕودەدات، چونكە خاوەنی كۆمەڵێك یاریزانی زۆرین لە هێڵی ناوەندی یانەكەماندا.



Copyright © 2017 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP