خانمە نمایشکارێکی جل و بەرگ دەبێتە سەرۆکی یانەیەکی تۆپی پێ

11/4/2019 4:39:00 PM 2129 جار خوێندراوەتەوە

خەندان سپۆرت

 

دوای ئەوەی بوە سەرۆکی یانەی لیۆن ئێف سی، ئیرینا مۆرۆزیوکی خانمە نمایشكاری جل و بەرگ بوە یەکەم خانمی ئوکراینی سەرۆکایەتی یانەیەکی وڵاتەکەی وەربگرێت و یانەكەش لە شاری لافیفی ئەو وڵاتەیە.

ئێرینا تەمەنی 31 ساڵە و هاوسەری میکۆلا مۆرۆزیوکی یاریزانی ئوکراینییە، کە ئێستا لە یانەی چایکور ڕیزە سپۆری تورکی یارییدەکات.

خانمە ئوکراینییەکە جگە لە سەرۆکایەتیکردنی یانەکە، نمایشکاری جل و بەرگیشە و دامەزرێنەری کۆمپانیای ئێم ئار زێتی تایبەت بەو بوارەیە.

مۆرۆزیوک وێنەیەکی لەسەر ئەکاونتی فەرمی خۆی لە ئینستاگرام بڵاوکردووەتەوە، لە وێنەکەدا دەردەکەوێت، کە درێسی یانەی لیۆنی بەرزکردوەتەوە و لەگەڵ یاریزانێکی یانەکە بە بۆنەوەی وەرگرتنی پۆستی سەرۆكایەتی یانەکە.

بە وەرگرتنی پۆستی سەرۆکایەتی ئەو یانەیە، ئێرینا دەبێتە یەکەم خانم پۆستی سەرۆکایەتی یانەیەکی ئوکراینی وەربگرێت.


نیشانەکردن :

#جیهان

Copyright © 2017 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP