بالۆتێلی هێرشدەكاتە سەر سەرۆكی یانەی هێلاس ڤیرۆنا

11/4/2019 12:04:00 PM 2316 جار خوێندراوەتەوە

خەندان سپۆرت

 

دوای ئەوەی شەوی رابردو لە یارییەكەی هێلاس ڤیرۆنا و بریشیا، هاندەرانی یانەی ڤیرۆنا هوتافی ڕەگەز پەرستیان دژی بالۆتێلی وتەوە، ئەو یاریزانە دەستی كرد بە گریان و هەوڵیدا یاریگە جێبهێڵێت.

لە دوای یارییەكە بالۆتێلی لە ئینستاگرام سوپاسی هەمو ئەو كەسانەی كرد كە پشتگیریان كردوە لە كاتی روداوەكەی یاریگەی هێلاس ڤیرۆنا پشتگیریان كرد، بە تایبەت هاوڕێكانی لە یانەی ڤیرۆنا و لەو بارییەوە نوسیویەتی.." سوپاس بۆ ئێوه‌ كه‌ پشتگیری منتان كرد، سوپاس بۆ هه‌موو ئه‌وانه‌ی به‌ نامه‌ پشتگیری خۆیان بۆ من دەربڕی".

بالۆتێلی هەر لەو نویسینەیدا به‌شێوه‌یه‌كی ناڕاسته‌وخۆ هێرشی كرده‌ سه‌ر سه‌رۆك و راهێنه‌ری هێلاس ڤیرۆنا كە لەبارەی ڕوداوەكەوە وتوبیان "گوێمان له‌ هیچ هوتافێكی ره‌گه‌زپه‌رستی نه‌بوه‌"، بالۆتێلی وتی "ئەوانەی دەلێن گوێمان لە هیچ نەبوە ناپیاو درۆزنن، ئەوانەی پشتگیریشیانكردم  سه‌لمانیان كه‌ پیاون، به‌پێچه‌وانه‌ی ئه‌وانه‌ی بڕوا به‌ به‌ڵگه‌كان ناكه‌ن". 

بالۆتێلی باس لەوەش دەكات مەیمونەكان زۆر باشترن لەوكاسانەی كە ڕەگەز پەرستن، ئێوه‌ پێویسته‌ شه‌رم له‌ ژن و منداڵ و دایك و باوك و هاوڕێكانتان بكه‌ن، چۆن ده‌توانن له‌پێش ئه‌وان لاسایی مه‌یمون بكه‌نه‌وه‌".

 


نیشانەکردن :

#ئیتاڵیا #جیهان

Copyright © 2017 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP