ڤیدیۆ.. تۆتنهام و ئیڤەرتۆن بە گۆڵێك یەكسانبون

11/3/2019 10:06:00 PM 11732 جار خوێندراوەتەوە

خەندان سپۆرت

 

لە میانەی یارییەكانی خولی یانەكانی ئینگلتەرا یانەی ئیڤەرتۆن لە نێو یاریگە و هاندەرانی خۆی میوانداری یانەی تۆتنهامی كردو یاریەیكەش بە گۆڵێك بۆ هەردولا كۆتایهات.

 

نیوەی یەكەمی یارییەكە بە بێ گۆڵ كۆتایهات، هەرچەندە یاریزانانی هەردو یانە هەوڵی زۆریاندا بۆ تۆماركردنی گۆڵ بەڵام سەركەوتو نەبون لە هەژاندنی تۆڕی گۆڵی یەكتر.

 

لە نیوەی دوەمی یارییەكە و لە خولەكی (63) دێلی ئالی گۆڵی پێشكەوتنی بۆ یانەكەی تۆماركرد، بەڵام لە خولەكی (79) سۆن كراییە دەرەوەی یارییەگە بە هۆی ئەو پێكانەی دوچاری ئەندریە گۆمێزی كردو قاچی شكان، بو هۆیەشەوە یارییەكە 12 خولەك دواكەوت و لە خولەكی 97 جینك توسن گۆڵی بەرامبەری بۆ ئیڤەرتۆن تۆماركردەوەو یاریەكەش بەو ئەنجامە كۆتایهات. 

 

 



Copyright © 2017 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP