ڤیدیۆ.. چێڵسی سەركەوتنێكی بە نرخی تۆماركرد

11/2/2019 10:36:00 PM 1332 جار خوێندراوەتەوە

خەندان سپۆرت

 

لەچوارچێوەی یارییەكانی هەفتەی یانزەیەمی خولی یانەكانی ئینگلتەرا، یانەی واتفۆرد لە نێو یاریگەی خۆی میوانداری چێڵسی كرد و یاریەیكەشی پێدۆڕاند بە ئەنجامی (2-1) گۆڵ.

 

نیوەی یەكەمی یارییەكە لە بەرژەوەندی یانەی چێڵسی كۆتایی هات و تامی ئەبراهامی لاو لە خولەكی پێنج گۆڵی پێشكەوتنی بۆ بلوز تۆماركرد.

 

لە نیوەی دوەمی یارییەكەو لە خولەكی 55 كریستیان پۆلیسیچ گۆڵی دوەمی بۆ یانەی چێڵسی تۆماركرد، لە خولەكی 80ی یارییەكەدا دولۆفیۆ بە لێدانی سزا گۆڵێكی بۆ یانەی خاوەن یاریگە تۆماركرد، بەڵام یاریزانانی واتفۆرد سەركەوتو نەبون لە یەكسان كردنەوەی ئەنجامەكە.

 

بەم بردنەوەیەش یانەی چێڵسی بە كۆكردنەوەی 23 خاڵ ریزبەندی سێیەمی یانەكانی پریمەرلیگی گرتوە.


نیشانەکردن :

#چێڵسی #پریمه‌رلیگ

Copyright © 2017 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP