پێنج یانە كێبركێی گواستنەوەی هالاند دەكەن

10/31/2019 4:20:00 PM 4240 جار خوێندراوەتەوە

خەندان سپۆرت

 

ئیرلینگ هالاندی یاریزانی یانەی سالزبۆرگی نەمسای بۆتە جێگەی بایەخ و گرنگیپێدانی چەند یانەیەكی ئەوروپی و یانەی یۆڤانتۆس ئەو یاریزانەی وەك ئامانجی سەرەكی دیاریكردەی بۆ ئەوەی لە مێركاتۆی هاوینی داهاتودا ئەو یاریزانە بەرەو ریزەكانی یانەكەی بگوازێتەوە.

ئەم هێرشبەرە لە یارییەكانی ئەم وەرزە بە ئاستێكی بەرز دەركەوتوەو لە سێ یاریی یانەكەی لە خولی یانە  پاڵەوانەكانی ئەوروپا توانیوێتی شەش گۆڵ بۆ یانەكەی تۆماربكات، لە 15 یاریدا لەم وەرزە 22 گۆڵی تۆماركردوە.

بە شێوەیەكی بەرچاو بەهای ئەو یاریزانە لە ئێستادا لە نێو بازاڕی گواستنەوەی یاریزاناندا بەرزبۆتەوەو كۆمەڵێك یانەی زۆر چاودێری جئەو یاریزانانە دەكەن، لەوانەش مانچستەریونایتد و لێڤەرپوڵی ئینگلیزی لەگەڵ بەرشەلۆنە و ریاڵ مەدریدی ئیسپانی.

رۆژنامەی لاگازیتا دیللۆ سپۆرتی ئیتاڵی ئاشكرایكردوە، كە یانەی یۆڤانتۆس ئامادەی خۆی نیشاندوە بۆ ئەوەی گرێبەستێك بە بەهای 40 ملیۆن یۆرۆ پێشكەشی یانە نەمساوییەكە بكات لە پێناوگواستنەوەی ئەو یاریزانە نەرویجیە.

فابیۆ باراتچی بەرێوبەری جێبەرجێكار لە یانەی یۆڤانتۆس داوای لە مینۆ ڕایۆلا كردوە كە كارئاسنیان بۆ بكات بۆ ئەوەی ئەو یاریزانە بەرەو ریزەكانی یانەی یۆڤانتۆس بگوازێتەوە لە پێناو بەهێزكردنی هێڵی پێشەوەی یانەكەیان.

لەگەڵ ئەوەی یانەی یۆڤانتۆس لە هێڵی پێشەوە هەریەكە لە هیگواین و دیبالا و رۆناڵدۆ یاریی دەكەن، بەڵام هیچمام لەم یاریزانانە بە شێوەی هێرشبەری سەرڕم یاریی ناكەن و یانەكە كار بۆ ئەوە دەكات هالاند بكاتە هێرشبەری سەرەڕمی یانەكەی بۆ یارییەكانی وەرزی داهاتو.



Copyright © 2017 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP