ڤیدیۆ.. چێڵسی ماڵئاوای لە جامی یانە پیشەگەرەكانی ئینگلتەرا كرد

10/31/2019 10:05:00 AM 778 جار خوێندراوەتەوە

خەندان سپۆرت

 

لە میانەی یارییەكانی جامی یانە پیشەگەرەكانی ئینگلتەرا یانەی مانچستەر یونایتد لە دەرەوەی یاریگەی خۆی بەرامبەر چێڵسی یارییکرد و یارییەکەشی بە دو گۆڵ بەرامبەر گۆڵێک بردەوە.

لە خولەکی 25 مارکۆس راشفۆرد بەلێدانی سزا گۆڵێکی بۆ یانەی میوان تۆمارکرد و مانچستەر یونایتدی پێشخست، نیوەی یەكەمی یارییەكە لە بەرژەوەندی شەیتانە سورەكان كۆتایهات.

لە خولەکی 61 میچی باچوای ئەنجامەکەی بۆ یانە لەندەنییەكە هاوتاكردەوە، لە خولەکی 73 راشفۆرد بەلێدانێکی بەهێز و سەرنجڕاکێش، جارێکی دیکە تۆڕی چێڵسی هەژاند و یارییەکەی لە بەرژەوەندی مانچستەر یونایتد یەکلاییکردەوە و یانەکەی گەیاندە قۆناغی هەشتی پاڵەوانێتییەکە و كوڕانی لامپاردیش ماڵئاوایان لەو پاڵەوانێتیە كرد.

 

 



Copyright © 2017 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP