ڤیدیۆ.. رۆناڵدۆ لە دواین خولەكی یاریدا فریای یۆڤانتۆس كەوت

10/31/2019 9:33:00 AM 4026 جار خوێندراوەتەوە

خەندان سپۆرت

 

لە رکابەرییەکانی گەڕی دەیەمی خولی یانەكانی ئیتاڵیا ناسراو بە سێریا ئەی، یانەی یۆڤانتۆس لەنێو یاریگە و هاندەرانی بەرامبەر یانەی جەنەوا وەستاییەوەو زۆر بەزەحمەت یارییەکەی بە دو گۆڵ بەرامبەر گۆڵێک بردەوە.

لە خولەکی 36ی یارییەكەدا لیۆناردۆ بۆنوچی گۆڵی یەکەمی بۆ بیانکونێری تۆمارکرد، بەڵام هێندەی نەبرد لە خولەکی 41 کریستیان کوامی لاو ئەنجامەکەی بۆ یانەی میوان هاوتاكردەوە نیوەی یەكەم بەو ئەنجامە كۆتایهات.

لە نیوەی دوەمی یارییەكەدا بەهۆی توندوتیژی یارییەكەوە فرانچیسکۆ کاساتا و فێدریکۆ مارکێتی لە جەنەوا و ئەدریان رابیۆ لە یوڤانتۆس بەکارتی سوور کرانە دەرەوەی یارییەكە.

هەرچەندە لە خولەكی 60ی یارییەكەوە یۆڤانتۆس بە یاریزانێك زیاترەوە یاریی دەكرد، بەڵان سەركەوتو نەبون لە تۆماركردنی گۆڵ، لەکاتێکدا یارییەکە لەکۆتایی نزیکبووەوە لێدانێکی سزا بۆ یۆڤانتۆس هەژمارکرا و رۆناڵدۆ سەرکەوتوانە لێدانەکەی جێبەجێکرد، بەمەش خانمەپیرەكە سێ خاڵی بردەوە و گەڕایەوە پێشەنگی خولی یانەكانی ئیتاڵیا.

 


نیشانەکردن :

#سێریا ئەئ #یۆڤانتۆس

Copyright © 2017 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP