زەسەن.. مۆرینیۆ چاوی لەسەر یانەیەكی گەورەی پریمەرلیگە

10/30/2019 2:09:00 PM 4198 جار خوێندراوەتەوە

خەندان سپۆرت

 

جۆرزێ مۆرینیۆی پورتوگالی كە وا نزیك دەبێتەوە لە ساڵێك كە لە ئەركی ڕاهێنەرایەتی كردنی یانەی مانچستەر یونایتد دور خراوەتەوە، دەیەوێت بگەڕێتەوە كاری راهێنەرایەتی و بۆ ئەو مەبەستەش چاوی لەسەر یانەیەكی گەورەی پریمەرلیگە.

لەچەند رۆژی رابردودا راپۆرتی رۆژنامەكانی ئینگلتەرا ئاشكرایان كرد كە بەرپرسانی یانەی تۆتنهامی ئینگلیزی لەگەڵ جۆزێ مۆرینیۆ لە گفتوگۆدان بۆ ئەوەی 

رۆژنامەی زە سەنی بریتانی لە هەوأڵێكیدا ئاشكرایكردوە، كە ئەو راهێنەرە پورتوگالیە چاوی لەسەر ئەوەیە ئەركی راهێنەرایەتی یانەی ئارسناڵی ئینگلیزی وەربگرێت، كە لە ئێستادا بەهۆی ئەنجامە خراپەكانیەوە ئەگەری هەیە ئۆنای ئێمری لە ئەركەكەی دوربخرێتەوە.

پێشر جۆزێ مۆرینیۆ نزیك بو لەوەی كە ئەركی چەند یانەیەك وەربگرێت، بەڵام تا ئێستا ئەو راهێنەرە داهاتوی دیار نیە لە كام یانە دەبێت، بەڵام سپێشەڵ وەن ئەوەی نەشاردۆدۆتەوە كە دەیەوێت بگەڕێتەوە نێو یاریگاكان و بیری یاریی دەكات، لە لایەكی دیكەشەوە ئەو راهێنەرە ناوی بە یانەی ریاڵ مەدریدی ئیسپانییەوە دەبەسترێتەوە.


نیشانەکردن :

#مۆرینیۆ

Copyright © 2017 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP