ڤیدیۆ.. لە جامی ئەڵمانیا بایرن میونشن سەركەوتنی تۆماركرد

10/30/2019 11:04:00 AM 1032 جار خوێندراوەتەوە

خەندان سپۆرت

 

لە میانەی یارییەكانی قۆناغی دوەمی جامی یانەكانی ئەڵمانا یانەی بایرن میونشن بوە میوانی یانەی بوخۆم و توانی لەسەر یاریگەی ئەو یانەیە سەركەوتن بە دەست بهێنێت و خۆی بگەیەنێتە قۆناغی شانزەی جامی یانەكانی ئەڵمانیا.

لە نیوەی یەكەمی یارییەكەدا و لە خولەكی (37) دیفینز بە هەڵە گۆڵێكی لە خۆیان تۆمار كرد، كە ئەمەش بوە یەكەم گۆڵی یانەی بوخۆم و نیوەی یەكەمی یارییەكەیان بەو ئەنجامە لە بەرژەوەندی خۆیان كۆتایی پێهێنا.

لە نیوەی دوەمی یارییەكەدا یاریزانانی یانەی بارین میونشن لە هەوڵەكانیان بەردەوام بون بۆ هاوتاكردنەوەی ئەنجامی یارییەكە، بەڵام لەگەڵ ئەوەی یاریزانێكی یانەی خاوەن یاریگە بە كارتی سور كرابوە دەروەی یارییەكە، بەڵام یاریزانانی بوخۆم بە شێوەیەكی زۆرباش بەرگریان لە تۆڕی گۆڵەكەیان كرد، تا لە ماوەی پێنج خولەكدا یاریزانانی یانەی بایرن ئەنجامی یارییەكەیان بە سودی خۆیان هەڵگێڕایەوە و لە خولەكی (84) نابری گۆڵی یەكەمی تۆماركردو دوای پێنج خولەك تۆماس مۆلەر گۆڵی دوەم و بردنەوەی بۆ یانە پاڤارییەكە تۆماركردو یارییەكەشیان بە ئەنجامی (2-1) گۆڵ لە بەرژەوەندی خۆیان كۆتایی پێهێناو یانەی بارین میونشن خۆی گەیاندە قۆناغی شانزەی جامی یانەكانی ئەڵمانیا.



Copyright © 2017 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP