پێكهاتەی چاوەڕوان كراوی یانەی بەرشەلۆنە بۆ یارییەكەی ئەمشەو

10/29/2019 11:31:00 AM 9904 جار خوێندراوەتەوە

خەندان سپۆرت

 

لە میانەی یارییەكانی هەفتەی یانزەی خولی یانەكانی ئیسپانیا ئەمشەو یانەی بەشەلۆنە لە نێو یاریگەی كامپ نۆ میوانداری یانەی بەلەد وەلید دەكات، یارییەكەش كاتژمێر 11:15ی شەو بە كاتی هەرێمی كوردستان ئەنجامدەدرێت.

لە ئێستادا یانەی بەرشەلۆنە بە كۆكردنەوەی 19 خاڵ رسزبەندی دوەمی یانەكانی ئیسپانیای گرتوە بە جیاوازی یەك خاڵ لە دوای یانەی گراناداوە دێت كە پێشەنگی لا لیگای گرتوە، بە كۆكردنەوەی چواردە خاڵ یانەی بەلەد وەلید ریزبەندی هەشتەمی یانەكانی لا لیگای گرتوە.

رۆژنامەی ئاسی ئیسپانی پێكهاتەی چاوەڕوانكراوی ڤاڵڤێردی ئاشكراكردوە بۆ یارییەكەیان بەرامبەر بەلەد وەلید، رۆژنامەكە پێی وایە كە بۆ یارییەكەی ئەمشەو ڤاڵڤێردی بە سێ هێرشبەر یاریی دەكات، كە پێكدێن لە لویس سوارێز و ئەنتۆنیۆ گریزمان و لیۆنێل مێسی.

پێكهاتەی چاوەڕوانكراوی یانەی بەرشەلۆنە بەمشێوەییە..
گۆڵپارێز.. تێرشتیگن 
هێڵی بەرگری.. سیمیدۆ، پیكێ، لینگلیت، ئەلبا.
هێڵی ناوەند.. دی یۆنگ، بۆسكێتس، ڕاكێتیچ.
هێرشبەر.. گریزمان ، مێسی، سوارێز.

 


نیشانەکردن :

#بەرشلۆنە #لالیگا

Copyright © 2017 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP