پاڵەوانێتی پایسکلسواری یانەکانی کوردستانیان بەڕێوەچو

10/26/2019 10:26:00 AM 723 جار خوێندراوەتەوە

خەندان سپۆرت

 

رۆژی هەینی 25 ی 10 ی 2019 بەچاودێری لێژنەی ئۆڵومپی هەرێمی کوردستان بەسەرپەرشتی یەکێتی ناوەندی پایسکلسواری کوردستان پاڵەوانێتی پایسکلسواری یانەکانی کوردستان لەسەر ئاستی پێشکەوتوان بۆ کوڕان و،کچان لەرێگای شێخ توڕاب لەهەولێر بەرێوەچو.

لەپاڵەوانێتیەکەدا لەسەر ئاستی کوڕان  حەوت یانە بەشداری تێدا کردو  تیپی پایسکلسواری یانەی دهۆک پلەی یەکەمی بەدەست هێنا، کۆیە پلەی دوەم، هەولێر پلەی سێیەم، بابەگوڕ گوڕ پلەی چوارەم، دوکان پلەی پێنجەم، پێشکەوتن پلەی شەشەم، سۆلاڤ پلەی حەوتەمی بەدەستهێنا.

لەسەر ئاستی کچانیش چوار یانە بەشداری تێداکردو و تیپی پایسکلسواری یانەی نەورۆز پلەی یەکەمی بەدەست هێنا، برایەتی پلەی دوەم ، ئافرەتانی هەولێر پلەی سێیەم ، پێشکەوتن پلەی چوارەمی بەدەستهێنا.

لەکۆتادا لەلایەن سەرۆک و جێگر و سکرتێر و  ئەندامان له یەکێتی ناوەندی پایسکلسواری کوردستان جامی پاڵەوانێتیەکە لەسەر ئاستی کوڕان و کچان بەخشرا بەپاڵەوانان.


نیشانەکردن :

#ناوخۆیی

Copyright © 2017 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP