ڤیدیۆ.. مانچستەر یونایتد سەركەوتنی تۆماركرد

10/24/2019 10:16:00 PM 1640 جار خوێندراوەتەوە

خەندان سپۆرت

 

لە میانەی یارییەكانی خولی یۆروپا لیگ و لە گەڕی سێیەمی قۆناغی كۆمەڵەكاندا، یانەی مانچستەر یونایتدی ئینگلیزی بوە میوانی یانەی پارتیزان بەلگرادی سڕبی لە یاریگەی خۆیدا میوانداری یانەی مانچستەر یونایتدی ئینگلیزی كرد.

 

لە نیوەی یەكەمی یارییەكەدا یانەی مانچستەر یونایتد بە گۆڵێك پێشكەوت، گۆڵەكەش ئەنتۆنیۆ مارسیاڵ لە خولەكی (43)ی یارییەكەدا تۆماریكرد لە رێگەی لێدانی سزاوە، نیوەی دوەمی یارییەكەش بە بێ هیچ گۆڕانێك كۆتایی هات و یاریزانانی هەردو یانە سەركەوتو نەبون لە هەژاندنی تۆڕی گۆڵی یەكتری.

 

سەرئەنجام شەیتانە سورەكان یارییەكەیان بە گۆڵێكی بێ وەڵام لە بەرژەوەندی خۆیان كۆتایی پێهێنا و بە كۆكردنەوەی (7) خاڵیش ریزبەندی یەكەمی كۆمەڵەكەیان گرتوە.

 



Copyright © 2017 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP