ڤیدیۆ.. چێڵسی سەركەوتنێكی بە نرخی تۆماركرد

10/23/2019 10:18:00 PM 881 جار خوێندراوەتەوە

خەندان سپۆرت

 

لە چوارچێوەی یارییەكانی خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپا و لە گەڕی سێیەمی قۆناغی كۆمەڵەكاندا، یانەی ئەیاكس ئەمستردامی هۆڵەندی لە نێو یاریگە و هاندەرانی خۆیدا میوانداری یانەی چێڵسی لەندەنی كرد.

 

لە نیوەی یەكەمی یارییەكەدا یاریزانانی هەردو یانە سەركەوتو نەبون لە هەژاندنی تۆڕی گۆڵی یەكتریی و ئەنجامەكە بە خاوێنی ماییەوە، لە نیوەی دوەمی یارییەكەدا كوڕانی لامپارد باشتر یارییان كردو لە خولەكی (86) میشێ باتچوای گۆڵی پێشكەوتنی بۆ یانەی چێڵسی تۆماركرد.

 

سەرئەنجام یارییەكە بە گۆڵێكی بێ وەڵام لە بەرژەوەندی یانەی چێڵسی كۆتایهات و یانەكەی لامپارد سێ خاڵی زێڕینی بەدەستهێنا، لە ئێستاشدا هەردو یانەی سەرو شەش خاڵیان كۆكردۆتەوەو پلەی یەكەم و دوەمی كۆمەڵەكەی خۆیان گرتوە.


نیشانەکردن :

#چێڵسی #چامپیۆنس لیگ

Copyright © 2017 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP