بڕوسیا دۆرتمۆند چاوی لەسەر راهێنەرێكی جیهانیە

10/23/2019 2:05:00 PM 1830 جار خوێندراوەتەوە

خەندان سپۆرت

 

راپۆرتی رۆژنامەكانی ئینگلتەرا ئاشكرایان كردوە كە یانەی بروسیا دۆرتمۆندی ئەڵمانی لەگەڵ راهێنەرێكی جیهانی لە گفتوگۆدایە لە پێناو ئەوەی ئەركی راهێنانی یانەكەی پێ ببەخشن.

رۆژنامەی دەیلی مەیلی بریتانی ئاشكرایكردوە، كە بەرپرسانی یانەی بڕوسیا دۆرتمۆندی ئەڵمانی لەگەڵ جۆزێ مۆرینیۆی پورتوگالی لە گفتوگۆدان لە پێناو ئەوەی ئەو راهێنەرە ئەركی مەشق و راهێنانی یانە ئەڵمانییەكە وەربگرێت.

هەمان سەرچاوە ئەوەشی ئاشكراكردوە، كە گفتوگۆكانی هەردولا قۆناغی زۆر باشیان بڕیوەو ئەگەری هەیە مۆرینیۆ بە گرێبەستی ئەو یانە ئەڵمانیە ڕازی بێت، چونكە لە چەند رۆژی رابردو ئەو راهێنەرە بە ئاشكرا خواستی خۆی بۆ گەڕانەوە بۆ نێو یاریگەكان دەربڕی.

مۆرینیۆ پێشتر لە لێدوانەكانیدا ئاشكرایكردبو كە دەیەوێت خولێكی نوێ بۆ كاری راهێنەرایەتی تاقیبكاتەوە، لەگەڵ ئەوەی لە چەند رۆژی رابردوش ئەو راهێنەرە لە خولی یانەكانی فەرەنساوە نزیك بو، بەڵام دواجار ڕەتیكردەوە گرێبەستەكە ئەنجام بدات، هاوینی رابردو مۆرینیۆ چەند وانەیەكی تایبەتی خوێند لە پێناو فێربونی زمانی ئەڵمانی.



Copyright © 2017 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP