بڕوسیا دۆرتمۆند چەند یاریزانێكی لەدەستدا

10/22/2019 4:22:00 PM 1383 جار خوێندراوەتەوە

خەندان سپۆرت

 

لە میانەی یارییەكانی خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپا و لە قۆناغی كۆمەڵەكاندا و لە گەڕی سێیەمی ئەو قۆناغەدا، سبەی یانەی بڕوسیا دۆرتمۆندی ئەڵمانی بەرامبەر یانەی ئینتەرمیلانی ئیتاڵی یاریی دەكات لە نێو یاریگەی جۆسێپی میاتزا.

یانە ئەڵمانییەكە بۆ ئەم یارییە كێشەی زۆری بۆ دروست بوەو لە تواناكانی سێ ئەستێرەی یانەكەی بێ بەش دەبێت، كە دیارترینیان مارکۆ رویس، کاپتنی یانەکەیە، کەئەو یاریزانە بەهۆی ئەنفلوەنزاوە بەشداری لە یارییەکەدا ناکات.

رۆژنامەنوسی ئیتاڵی جیانلوکا دی مارتزیۆ ئاشكرایكردوە، كە پاکۆ ئالکاسێر بە هۆی پێکانی قاچی ڕاستییەوە بەشداری یارییەکە ناکات، لەلایەکی دیکەوە شمێلزەر ئەمیشیان پێکانی هەیە و یاری ناکات، بەڵام یانە ئەڵمانیەكە بۆ ئەم یارییە جادۆن سانچۆی بۆ گەڕاوەتەوە كە یەكێكە لە بەهرەمەندەكانی یانەكەی.

لە یارییەكانی ئەم كۆمەڵەیەدا تا ئێستا دو یاریی ئەنجامدراوە بەرشەلۆنە و بڕوسیا دۆرتمۆند سەرو چوار خاڵیان هەیە و هەرچی یانەی ئینتەر میلانیشە خاوەنی تەنها یەك خاڵە.



Copyright © 2017 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP