نوێترین لێدوانی كریستیانۆ رۆناڵدۆ

10/21/2019 4:28:00 PM 2223 جار خوێندراوەتەوە

خەندان سپۆرت

 

بڕیارە سبەی هەفتەیەكی نوێ لە لە یارییەكانی قۆناغی كۆمەڵەكانی خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپا بەرێوە بچێت و یانەی یۆڤانتۆسی ئیتاڵی لە نێو یاریگەی خۆی بەرامبەر یانەی لۆكۆمۆتیڤی ڕوسی یاریی بكات.

پێش یارییەكە لە كۆنگرییەكی رۆژنامەوانیدا ڕۆناڵدۆ وتی.. " یانە روسییەكە خاوەنی یاریزانی بە توانایە و تیپەکە متمانەى زۆری بەخۆی هەیە بۆ بردنەوە یاریی دەكەن، بەڵام شێوازی یاریکردنمان زۆر گۆڕاوە، بە تێپەربونی کات باشتر دەبین، ئامانجمان لە یارییەکەى لۆکۆمۆتیڤ بردنەوەیە بۆ ئەوەى بگەینە قۆناغی داهاتو، ئەم وەرزە زیاتر بەشێوەی هێرشبردن یاریی دەکەین، شێوازێکی نوێ بەکاردەهێنین لە یاریكردنمان و منیش زۆر دڵخۆشم بەوە".

كێ شایستەی تۆپی ئاڵتونیەوە كریستیانۆ وتی.. "گرنگ نیە بەلامەوە، من لەسەر ئاستی تاكە كەسی و كۆمەڵیش لە یارییەكانی ئەم وەرزە ئاستێكی بەرزم لەگەل یانە و هەڵبژاردەكەم پێشكەش كردوە".

ئەو یاریزانەی یانەی یۆڤانتۆس وتیشی.." ئامانجی ئێمی لە ركابەرییەكانی ئەم وەرزە بەدەستهێنانی نازناوی خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپا و خول و جامی یانەكانی ئیتاڵیایە، پێویستە كارگێڕی و یاریزانانی یانەكەش بە وردی بۆ ئەو مەبەستە كار بكەن"،

دەربارەی تۆماركردنی گۆڵی ژمارە 700 كریستیانۆ وتی .. ئەوە بو بە ڕابردو، ئێستا من بیر لە تۆماركردنی گۆڵی زیاتر دەكەمەوە، لەگەڵ بەدەستهێنانی نازناوی زیاتر.

كریستیانۆ لە درێژەی قسەكانیدا وتی.. تەمەن تەنها ژمارەیە ، ئەوەش لە ئاستمدا دەردەکەوێت، دیبالا و هیگواینیش یاریزانی باشن، بەهەمان شێوە بۆ کوادرادۆ و بێرناردسکی، من دڵنیام لەوەی ئەگەر منیش یاریی بۆ یۆڤانتۆس نەكەم، ئەو یانەیە هەر بەهێزە، هەمو یاریزانێک لە تیپەکەدا گرنگە".

لە كۆتایدا ئەو یاریزانە وتی.. "بردنەوەو تۆمارکردنی گۆڵ دڵخۆشم دەکەن، گەرانەوە بۆ ماڵەوەو بینینی منداڵەکانم دڵخۆشترم دەکەن، هەموو ئەمانە وام لێدەکەن ئاستی بەرزتر پێشکەش بکەم".



Copyright © 2017 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP