ڕیاڵ مەدرید یاریزانی بڕوسیا دۆرتمۆندی دەوێت

10/21/2019 3:54:00 PM 4748 جار خوێندراوەتەوە

خەندان سپۆرت

 

ڕاپۆرتی رۆژنامەكانی ئیسپانیا ئاشكرایان كردوە كە یانەی ریاڵ مەدریدی ئیسپانی كاردەكات بۆ گواستنەوەی بەهرەمەندێكی یانەی بڕوسیا دۆتمۆندی ئەڵمانی و گواستنەوەی ئەو یاریزانەیان خستۆتە بەرنامەی كاری داهاتوی یانەكەیان.

رۆژنامەی ئاسی ئیسپانی ئاشكرایكردوە كە یانەی ریاڵ مەدریدی ئیسپانی بیر لە گواستنەوەی جادۆن سانچۆی ئینگلیزی و یاریزانی لاوی یانەی بڕوسیا دۆرتمۆند دەكاتەوە كە لە یارییەكانی ئەم وەرزەدا لەگەڵ یانەكەی ئاستێكی بەرزی پێشكەش كردوەو بوەتە جێگەی بایەخی یانە گەورەكانی ئەوروپا.

هەمان سەرچاوە ئەوەشی ئاشكراكردوە، كە یانەی شاهانە ئامادەیە لە پێناو بەدەستهێنانی ئەو یاریزانەدا 160 ملیۆت یۆرۆ بداتە یانە ئەڵمانییەكە لە پێناو دەست بەرداربونیان لەو لاوە بەهرەمەندە ئینگلیزییە.

یانەی ریاڵ مەدرید لە ئێستاوە پلانی پێش وەختە بۆ وەرزی داهاتو دادەنێت چەند یاریزانێك دەستنیشان دەكات لە پێناو گواستنەوەیان بۆ یانەكەی و جادۆن سانچۆ یەكێكە لەو یاریزانانەی كە بەرپرسانی یانەی شاهانە كار بۆ گواستنەوەی دەكەن.

 



Copyright © 2017 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP