ڤیدیۆ.. ریاڵ مەدرید دوچاری یەكەمین شكست بو

10/20/2019 2586 جار خوێندراوەتەوە

خەندان سپۆرت

 

لەچوارچێوەی یارییەكانی هەفتەی نۆیەمی خولی یانەكانی ئیسپانیا یانەی ریاڵ مایۆركا لە نێو یاریگەی خۆی میوانداری یانەی ریاڵ مەدریدی كرد.

لە نیوەی یەكەمی یارییەكە و لە خولەكی (7) جۆنیۆر گۆڵی پێشكەوتنی بۆ یانەی ریاڵ مایۆركا تۆماركرد، دوای ئەم گۆڵە یاریزانانی یانەی ریاڵ مەدرید هەوڵی زۆریاندا بۆ هاوتا كردنەوەی ئەنجامەكە، بەڵام سەركەوتو نەبون، لە خولەكی (74) ناوبژیوانی یارییەكە ئۆدریۆزۆلای لە یانەی ریاڵ مەدرید بە كارتی سور كردە دەروەی یارییەكە.

یانەی ریاڵ مایۆركا لە ئەنجامێكی چاوەڕوان نەكراودا یارییەكەی بە ئەنجامی گۆڵێكی بێ وەڵام لە بەرژەوەندی خۆی كۆتایی پێهێناو یانەی ریاڵ مەدریدی دوچاری یەكەمین شكست كرد لە وەرزی نوێدا، بەمەش یانەی شاهانە پێشەنگی خولەكەی لە بەرژەوەندی یانەی بەرشەلۆنە لەدەستدا.

 

لە نوێترین ڕیزبەندی یانەكانی ئیسپانیا بەرشەلۆنە بە 19 خاڵ پێشەنگی خولەكی گرتوەو ریاڵ مەدریدیش 18 خاڵی هەیە و لە پلەی دوەم دێت، یانەی گراناداش بە 17 خاڵ خانەی سێیەمی ڕیزبەندی گرتوە.


نیشانەکردن :

#ریال مەدرید #لالیگا

Copyright © 2017 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP