ڤیدیۆ.. چێڵسی سەركەوتنی تۆماركرد

10/19/2019 7:09:00 PM 968 جار خوێندراوەتەوە

خەندان سپۆرت

 

لەچوارچێوەی یارییەكانی هەفتەی نۆیەمی خولی یانەكانی ئینگلتەرا یانەی چێڵسی لە نێو یاریگەی ستامفۆرد بریج ڕوبەروی یانەی نیوكاسڵ یونایتد بۆوە.

 

نیوەی یەكەمی یارییەكە بە بێ گۆڵ بۆ هەردو یانە كۆتایی هات، بەڵام لە نیوەی دوەمی یارییەكەدا یاریزانانی یانەی خاوەن یاریگە هەوڵەكانیان چڕتركردەوە لە پێناو بەدەستهێنانی سێ خاڵی یارییەكە و لە خولەكی (73) ماركۆس ئەللۆنسۆ گۆڵی پێشكەوتنی بۆ یانەی چێڵسی تۆماركرد.

 

سەرئەنجام یارییەكە بە گۆڵێكی بێ بەرامبەر لە بەرژەوەندی یانەی چێڵسی كۆتایهات و یانەی نیوكاسڵیش دوچاری شكستێكی دیكە بۆوە، بەم بردنەوەیەش یانەی بلوز بە كۆكردنەوەی 17 خاڵ ریزبەندی سێیەمی یانەكانی پریمەرلیگی گرتوە.


نیشانەکردن :

#پریمه‌رلیگ #چێڵسی

Copyright © 2017 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP