هەولێر راهێنەرێكی نوێی بۆ یانەكەی دیاریكرد

10/17/2019 11:10:00 PM 2168 جار خوێندراوەتەوە

خەندان سپۆرت

 

ئەمرۆ پێنجشەممە لە ھۆڵی کۆنگرە رۆژنامەنووسیدا بەئامادەبونی د.عەبدوڵا مەجید سەرۆکی یانە و د.ێسیم عیسی سکرتێری یانە ژمارەیەکی بەرچاوی دەزگا راگەیاندنەکان، کۆنگرەی رۆژنامەنوسی ئەنجامدارا بۆ واژوکردنی فەرمی و پێشکەشکردنی راھێنەری نوێی یانەی ھەولێر رادان-ی کرواتی.

لە سەرەتای کۆنگرە رۆژنامەنوسیدا د.عەبدوڵا مەجید سەرۆکی یانەی ھەولێر خۆشحاڵی خۆی بەگەرانەوەی رادان دەربری و وتی: دوای ئەوەی ئەکرەم سەلمان دەستلەکارکێشانەوەی خۆی پێشکەش کرد لە کۆبونەوەی دەستەی کارگێریدا بریاری دەستنیشانکردنی راھێنەری تازە درا دوای ھەڵوەشاندنەوەی رادان گرێبەستی لەگەڵ یانە عوممانییەکە ئێمە بەفەرمی دەستمان بەگفتوگۆکرد لەگەڵ ناوبراو، کە ھەر زو رەزامەندی خۆی نیشاندا بەبێ قسەکردن لەسەر لایەنی دارایی.

لە درێژەی قسەکانیدا د.عەبدوڵا مەجید وتی: داوامان لە رادان کرد، کە راھێنەرێکی لێھاتووی جەستەیی لەگەڵ خۆی بھێنێت وا بریارە لە چەند رۆژی داھاتودا ئەم راھێنەر پەیوەندی بەتیپەکە دەکات.

لە کۆتایی قسەکانیدا د.عەبدوڵا مەجید متمانەی خۆی بە راھێنەر رادان دوپاتکردوە و وتی: متمانەیەکی تەواومان بەم راھێنەرە ھەیە کە بتوانێت گۆرانکاری گەورە لە شێوازی یاریکردن و ئەنجام تیپەکە بکات و داوا لە ھاندەران و دەزگا راگەیاندنەکان دەکەین پاڵپشتی ئەم راھێنەرە بکەن و دڵنیام ئەنجامەکان بەدڵی ھەمو لایەک دەبێت.

دواتر راھێنەری کرواتی رادان خۆشحالی خۆی بۆ وەرگرتنی راھێنەرایەتی یانەی ھەولێر دەربری وتی: زۆر سوپاس بۆ سەرۆکی یانەی ھەولێر ، کە چەند رۆژێک پێش ئێستا پەیوەندی پێوەکردم بۆ وەرگرتنی پۆستی راھێنەرایەتی یانەکە، یانەی ھەولێر وەکو ماڵی خۆم وایە و راھێنەرایەتی یانەی ھەولێر یەکێک لە باشترین وێستگەکانی ژیانمە، چونکە ھەست دەکەم لە نێو خێزانی خۆمم.

لە درێژەی قسەکانیدا رادان گوتی: ئەرکی من قورسە، چونکە تیپەکە پێویستی بەکارێکی گەورە ھەیە بەتایبەتی، کە چەند یاریزانێک پێکانیان ھەیە و لە چەند شوێنێکی یاریکردن کێشە ھەیە، بەڵام متمانەم ھەیە کە بەکارکردن و یەکرێزی دەتوانین بەسەر کێشەکان زاڵ بین و پێویستم بە کات ھەیە تا بتوانم شێوازی یاریکردن و تکتیک و فەلسەفەی یاریکردن لە ھزری یاریزانان زاڵ بکەم.

لە کۆتاییدا رادان وتی: تا کردنەوەی دەرگای گواستنەوەی یاریزانان بەمشێوازە بەردەوام دەبین و سەیری تیپی دوەمی یانەکە و یانەکانی دیكەی کوردستان دەکەم بۆ دەستنیشانکردنی یاریزانی لاو و خەڵکی شاری ھەولێر، چونکە لەم کاتەدا پێویستم بەیاریزانی زۆرە بۆیە دەرفەت بۆ ھەموان دەرخسێنم، کە توانەکانی خۆیان نیشان بدەن.


نیشانەکردن :

#ناوخۆیی

Copyright © 2017 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP