مێسی مەرجی هەیە بۆ نوێكردنەوەی گرێبەستەكەی

10/17/2019 10:40:00 AM 16376 جار خوێندراوەتەوە

خەندان سپۆرت

 

لیۆنێل مێسی ئەرجەنتینی و یاریزانی یانەی بەرشەلۆنەی ئیسپانی دەیەوێت یانەیەكی گرێبەستێكی گەورە ئەنجام بدات، هەر بۆیە ئەو یاریزانە مەرجی نوێكردنەوەی گرێبەستەكەی بە گواستنەوەی ئەستێرەیەكی هێڵی ناوەند دەبەستێتەوە.

مێسی دەیەوێت كارگێڕی یانەكەی كار بكات بۆ گواستنەوەی فابیان رۆیزی ئیسپانی یاریزانی یانەی ناپۆلی ئیتاڵی لە مێركاتۆی هاوینی داهاتودا، كە ئەو یاریزانە ئەندەلوسیە لە یارییەكانی ئەم وەرزە ئاستێكی بەرز لەگەڵ یانەكەی پێشكەش دەكات و یەكێكە لەو یاریزانانەی كە یانەی ریاڵ مەدریدیش كار بۆ گواستنەوەی دەكات.

مێسی بە كاربەدەستانی یانەكەی وتوە، كە مەرجی ئەو بۆ نوێكردنەوەی گرێبەستەكەی گواستنەوەی ئەو یاریزانە لاوە ئیسپانیە، چونكە لیۆ سەرسامە بە ئاستی ئەو یاریزانە و پێی وایە لە ئێستادا رۆیز یەكێكە لە باشترین ناوەندسازەكانی جیهان و بە گواستنەوەی ئەو یاریزانە یانەی بەرشەلۆنە لە هێڵی ناوەندا پێشكەوتنی گەورە بە خۆییەوە دەبینێت.

پێشتریش هەردو یانەی ریاڵ مەدرید و بەرشەلۆنە هەوڵی گواستنەوەی ئەم یاریزانەیان داوە، بەڵام یانەی ریاڵ بیتیس داوای 30 ملیۆن یۆرۆی دەكرد و كارگێڕی هەردو یانەكەش ڕەتیانكردەوە ئەو بڕە پارەیە بدەنە بیتس لە پێناو گواستنەوەی رۆیز.


نیشانەکردن :

#بەرشلۆنە #مێسی

Copyright © 2017 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP