تیمی مناڵانی تورک لە بەلجیکا سڵاوی سەربازی دەکەن

10/17/2019 9:05:00 AM 2167 جار خوێندراوەتەوە

خەندان سپۆرت

 

دوای ئەوەی تیمێکی منداڵانی تۆپی پێی تورکی، لە وڵاتی بەلجیکا لەناو گۆڕەپان و شوێنی خۆ گۆڕینیان، سڵاوی سەربازیان ئەنجامدا لەلایەن کاربەدەستانی بەلجیکاوە ئیدانە و شەرمەزار کران.

لەو بارەیەوە وەزیری وەرزش و لاوانی بەلجیکا لە لێدوانێکیدا وتی" بەکارهێنانی منداڵان بۆ کاری سیاسی، پێشتر نەبینراوە و کارێکی ناشرینە".

"گۆڕەپاناکانی یاری شوێنی یەکلاییکردنەوەی ناکۆکیە سیاسیەکان نیە، وەرزش ئەرکی پێکەوە ژیانە نەک جیاخوازی" لە بەشێکی دیکەی لێدوانەکەیدا وای وت.

لە چەند رۆژی رابردودا لەسەروبەندی بەردەوامبونی لەشکرکێشیەکانی تورکیا بۆ سەر رۆژئاڤا، یاریزانانی هەڵبژاردەی تورکیا لە یاریەکەیان بەرامبەر بە هەڵبژاردەی ئەلبانیا و دوای تۆمارکردنی گۆڵی بردنەوە لە کۆتا خولەکەکان، سڵاوی سەربازیان کرد، سەرەڕای ئاگادارکردنەوە و ئیدانەکانیش هەمان هەنگاویان لە یاریەکەیان بەرامبەر بە فرەنسا دوبارە کردەوە.



Copyright © 2017 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP