ئەستێرەیەكی بەرشەلۆنە ڕەتیدەكاتەوە یانەكە جێبهێڵێت

10/16/2019 1:55:00 PM 3149 جار خوێندراوەتەوە

خەندان سپۆرت

 

ڕاپۆرتی رۆژنامەكانی ئیسپانیا ئاشكرایان كردوە كە یانەی مانچستەر یونایتدی ئینگلیزی لە هەوڵەكانی بەردەوامە بۆ ئەوەی یاریزانێكی هیڵی ناوەندی یانەی بەرشەلۆنە بۆ یانەكەی بگوازێتەوە لە پێناو بەهێزكردنی هێڵی ناوەندی یانەكەی.

رۆژنامەی زە سەنی بریتانی لە هەواڵێكیدا ئاشكرایكردوە، كە یانەی مانچستەر یونایتدی ئینگلیزی گرێبەستی پێشكەشی یانەی بەرشەلۆنە كردوە، لە پێناو بەدەستهێنانی تواناكانی یاریزانی هەڵبژاردەی كرواتیا ئیڤان ڕاكێتیچ.

هەمان سەرچاوە ئەوەشی ئاشكراكردوە، كە ئەو یاریزانە نایەوێت ڕو لە ریزەكانی یانە ئینگلیزییەكە بكات و بەرپرسانی یانەكەی ئاگاداركردۆتەوە كە نایەوێت یاریی بۆ مانچستەر یونایتد بكات لە گواستنەوەی زستانەی یاریزاناندا.

ڕاكێتیچ لەگەڵ ئەوەی سورە لەسەر جێهێشتنی یانەی بەرشەلۆنە، بەڵام گرێبەستی ئەو یانە ئینگلیزییەی ڕەتكردەوەو پێدەچێت بیەوێت بچێتە ئیتاڵیا بۆ یاریكردن، بە تایبەت دوای ئەوەی لە چەند رۆژی رابردو ئەو یاریزانە ئاشكرای كرد، كە رۆناڵدۆ پەیوەندی پێوە كردوە بۆ ئەوەی رو لە ریزەكانی یانەی یۆڤانتۆسی ئیتاڵی بكات.



Copyright © 2017 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP