هاكان ڕەخنە لە یاریزانانی هەڵبژاردەكەی دەگرێت

10/14/2019 7:04:00 PM 16835 جار خوێندراوەتەوە

خەندان سپۆرت

 

هاكان شوكوری یاریزانی مێژوی هەڵبژاردەی تۆپی پێی توركیا هێرش دەكات سەر ئەردۆگان و دژایەتی ئۆپراسیۆنەكانی توركیا دەكات بۆ سەر كوردانی رۆژئاڤا.

ئەم یاریزانە مێژوییەی هەڵبژاردەی توركیا كە لە یارییەكانی مۆندیال خاوەنی خێراترین گۆڵە لە تویتێكدا دەڵێت، " ئاواتی من بۆ دادپەروەری و نەهێشتنی ناكۆكیە، پاراستنی شكۆی مرۆڤ و ئازادی و دیموكراتیە، من بەلامەوە گرنگ نیە كە چی بەسەر مندا دێت، ئەوەی بۆ من گرنگە سەركەوتنی مرۆڤایەتیە".

ئەم پەیامەی هاكان بۆ دەسەڵاتداران و یاریزانانی توركیایە، كە لە یاریی هەڵبژاردەكەیان بەرامبەر هەڵبژاردەی ئەلبانیا دوای تۆماركردنی گۆڵێك سڵاوی سەربازیان كردو پێشكەشی سەربازەكانیان كرد، لەگەڵ ئەوەشدا هاكان هێرش دەكاتە سەر دەسەڵاتدارانی وڵاتەكەی و تۆمەتباریان دەكات بە كوشتنی منداڵ و ژن و خەڵكی سێڤیل.

هاكان لە ئێستادا لە ویلایەتە یەكگرتوەكانی ئەمریكا ژیان بەسەر دەبات، كە پێشتر بەهۆی ڕەخنەی زۆری لە حكومەتەكەی ئەردۆگان فەرمانی گرتنی بۆ دەركراو وڵاتەكەی بەرەو ئەمریكا بەجێهێشت.


نیشانەکردن :

#یۆرۆی 2020

Copyright © 2017 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP