مۆرینیۆ باشترینی مێژوی تۆپی پێ دیاریی دەكات

10/12/2019 4:31:00 PM 7163 جار خوێندراوەتەوە

خەندان سپۆرت

 

جۆزێ مۆرینیۆی راهێنەری پێشوی یانەكانی چێڵسی و ئینتەرمیلان و ریاڵ مەدرید و مانچستەریونایتد، بۆیەکەمجار باشترین یاریزانی مێژوی تۆپی پێ دیاری دەكات کە هیچ یەکێک لە کریستیانۆ رۆناڵدۆ و لیۆنێل مێسی نین.

مۆرینیۆ له‌ لێدوانه‌كانیدا بۆ رۆژنامه‌ی ئاسی ئیسپانی ده‌ڵێت.. "باشترین یاریزان، كه‌ به‌ چاوی خۆم له‌ یاریگه‌كاندا بینیومه‌، رۆناڵدۆی به‌رازیلییه‌، هه‌رچه‌نده‌ پێكان تواناكانی ئه‌ویاریزانەی له‌ یاریگه‌كاندا كوشت و نەیهێشت بەردەوام بێت".

سپێشەڵ وەن دەشڵێت.. "گەرچی بەهۆی پێکانە زۆرەکانی، رۆناڵدۆی بەڕازیلی نەیتوانی هاوشێوەی کریستیانۆ و مێسی بۆ ماوەی 15 ساڵ لە لوتکەی ئاستی بەردەوام بێت، بەڵام توانا و لێهاتویی رۆناڵدۆی دیاردە زۆر تایبەت بو، کاتێک لە تەمەنی 19 ساڵیدابو بە ئاستەکەی هەموانی سەرسام کردبو، ئەو لە روی هونەرییەوە زۆر لە پێش كرستیانۆ و مێسیەوە بو".

مۆرینیۆ لە ساڵی 1997 وەکو وەرگێڕ و یاریدەدەری راهێنەر لەگەڵ لویس ڤان گال لە بەرشەلۆنە کاری دەکرد و رۆناڵدۆی بڕازیلیش لە هەمان یانە یاریی دەکرد.



Copyright © 2017 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP