بایرن میونشن هەوڵی ڕفاندنی ئامانجێكی ریاڵ مەدرید دەدات

10/12/2019 2:37:00 PM 4512 جار خوێندراوەتەوە

خەندان سپۆرت

 

بەرپرسانی یانەی بایرن میونشی ئەڵمانی هەوڵەكانیان خستۆتە گەڕ بۆ ئەوەی لە گواستنەوەی زستانەی یاریزاناندا ئەستێرەی یانەی تۆتنهامی ئینگلیزی ئیریكسن بگوازنەوە، كە یانەی ریاڵ مەدرید چاوی لەسەر ئەو یاریزانەیە و هەوڵی گواستنەوەی دەدات.

ئەو یاریزانە دانیماركیە لە ئێستادا رەتیدەكاتەوە لە باەی نوێكردنەوەی گرێبەستەكەی لەگەڵ كاربەدەستنای یانەكەی گفتوگۆبكات و رۆژنامەكانی ئینگلتەراش دەڵێت بەهۆی گرنگی پێدانی یانەیر یاڵ مەدرید بۆ ئەو یاریزانە، وای كردوە كە نوێكردنەوەی گرێبەستەكەی ڕەتبكاتەوە، 

بەڕێوبەری كارەكانی ئیریكسن ئاشكرایكردوە كە لە مانگی كانونی دوەمی ساڵی داهاتو، یاریزانەكە سەربەستە لەوەی كە گفتوگۆ بكات لەگەڵ ئەو یانەیەی دەیەوێت بۆی بڕوات .

رۆژنامەی "سپۆرت ون"ی ئەڵمانی ئاشكرایكردوە، كە بەرپرسانی یانەی بایرن میونشنی ئەڵمانی بەڕێوبەری كارەكانی ئەو یاریزانەیان ئاگاداركردۆتەوە، بۆ ئەوەی لە مانگی یەكی ساڵی داهاتو لە بارەی گواستنەوەی ئەو یاریزانە دەست بە گفتوگۆكانیان بكەن.

هەمان سەرچاوە ئەوەشی ئاشكرا كردوە، كە بەرپرسانی یانەی بایرن میونشن لە پێناو شوێنگرتنەوەی تۆماس مۆلەر ئەو یاریزانە بۆ ریزەكانی یانەكەیان دەگوازنەوە، چونكە مۆلەر نیگەرانە بە دانیشتنی لەسەر كورسی یەدەگ و بیر لە جێهێشتنی یانەكەی دەكاتەوە.



Copyright © 2017 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP