ریاڵ مەدرید ئەستێرەیەكی ئەرجەنتینی دەوێت

10/10/2019 3:38:00 PM 3724 جار خوێندراوەتەوە

خەندان سپۆرت

 

یانەی ریاڵ مەدریدی ئیسپانی چاودێری دۆخی یاریزانێكی یانەی ئینتەرمیلانی ئیتاڵی دەكات لە پێناو ئەوەی كار بۆ واستنەوەی ئەو یاریزانە بكات لە مێركاتۆی داهاتودا.

پێگەی كاڵچۆ مێركاتۆ لە هەواڵێكیدا ئاشكراكردوە، كە بەرسانی یانەی ریاڵ مەدریدی ئیسپانی چاودێری لاوتارۆ مارتینێزی یاریزانی یانەی ئینتەرمیلان و هێرشبەری هەڵبژاردەی ئەرجەنتین دەكەن، كە لە یارییەكانی ئەم دواییانەی یانەكەی توانیوێتی ئاستێكی بەرز پێشكەش بكات.

هەمان سەرچاوە ئەوەشی ئاشكراكردوە، كە جگە لە یانەی ریاڵ مەدریدی ئیسپانی یانەی بەرشەلۆنە یەكێكی دیكەیە لەو یانانەی كە گرنگی بە گواستنەوەی ئەو یاریزانە دەدات و كار دەكات بۆ ئەوەی لەگەڵ مێسی دوانەیەكی بەهێز لە هێڵی پێشەوەیان بونیادبنێن، بۆ ركابەرییەكانی وەرزی داهاتو.

لە ئێستادا مارتینێز یەكێكە لەو ئەستێرانەی كە كۆنتی راهێنەری یانەی ئینتەرمیلان بە شێوەیەكی سەرەكی پشتی پێدەبەستێت و پێناچێت وا بە ئاسانی دەستبەرداری ئەو هێرشبەرە ئەرجەنتینیە بێت بۆ دو یانەكەی جەمسەری ئیسپانیا.



Copyright © 2017 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP