ماركیزیۆ لەسەر ئۆپراسۆنەكەی توركیا هاتە دەنگ

10/10/2019 2:11:00 PM 10143 جار خوێندراوەتەوە

خەندان سپۆرت

 

ماركیزیۆی یاریزانی پێشوی هەڵبژاردەی ئیتاڵیا كە چەند رۆژێك بەر لە ئێستا بە فەرمی وازهێنانی خۆی لە یاریكردن ڕاگەیاند، لەسەر لەشكركێشیەكەی توركیا بەرامبەر كوردانی رۆژئاوا هاتەدەنگ.

ماركیزۆ لەتۆڕی كۆمەڵایەتی ئینستاگرام نوسیویەتی: " ئانا فرانک لە دەفتەری یادەوەریەکانیدا لە ساڵی 1942 وكە دەكاتە 77 ساڵ پێش ئێستا نوسیوێتی.. دەبینم بە هێواشی جیهان لە بیاباندا دەڕوێتەوە، وردە وردە هەست بە زیادبوونی هێزم ئەکەم بەرامبەر ئەو نەڕەیەی کە ئەیەوێت بمانکوژێت، تێدەگەم لە ئازارەکانی ملیۆنەها مرۆڤ".

لە بەشێكی دیكەدا ماركیزیۆ نوسیویەتی: " 77 ساڵ دوای ئەوە، بۆمبڕێژی تورکیا بەرامبەر بە کورد لە تورکیا دەستی پێ کرد، شەرمەزاریە بۆ هەمو نەوەکانی جیهان، خۆم بە لێپرساوی هەمو ئەو کوژراوانە دەزانم".

ماركیزیۆی تەمەن 33 ساڵ یەكێكە لە یاریزانە ناودارەكانی پێشوی هەڵبژاردەی ئیتاڵیا و یانەی یۆڤانتۆس، لەگەڵ یانەكەی توانیوێتی چەندین نازناو بەدەستبهێنێت و مێژویەكی پرشنگداری هەیە لە یارییەكانی كاڵچۆ.


نیشانەکردن :

#جیهان #ئیتاڵیا

Copyright © 2017 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP