بەیڵ نایەوێت پەیوەندییەكانی لەگەڵ زیدان تێكبچێت

10/10/2019 12:35:00 PM 2027 جار خوێندراوەتەوە

خەندان سپۆرت

 

گاریس بەیڵی وێڵزی و یاریزانی یانەی ریاڵ مەدریدی ئیسپانی بەهۆی رەفتاری رۆژنامەوانەكانی ئیسپانیا توڕەیە و هەست بە بێزاری دەكات، چونكە پڕوپاگەندەی زۆر لە بارەی ئەو یاریزانەوە بڵاودەكەنەوە.

دوای ئەوەی گاریس بەیڵ لە مێركاتۆی ڕابردو نزیك بو لەوەی یانەی ریاڵ مەدرید جێبهێڵێت، بەڵام دوجار گواستنەوەی ئەو یاریزانە شكستی هێنا، هەرچەندە زیدان بە فەرمی رۆیشتنی یاریزانەكانی ڕاگەیاند و وتبوی پێویستە یانەكەی دیكی بۆخۆی بدۆزێتەوە.

لە ئێستادا جارێكی دیكە رۆژنامەكانی ئسیپانیا باس لە رۆیشتنی ئەو یاریزانە دەكەن و  دوبارە گواستنەوەی بەیڵ و بۆتە باسی گەرمی میدیاكان، ئەمەش بە تەواوی ئەو یاریزانەی بێزار كردەوەو لە رەفتاری رۆژنامەنوسەكان توڕەیە.

هۆكاری توڕەبونی بونی ئەو یاریزانە بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە كە لە ئێستادا دۆخی لە یانەكە جێگیرەو پەیوەندییەكانیشی لەگەڵ زیدان بەرەو باش بون چوەو نایەوێت جارێكی دیكە نێوانی لەگەڵ راهێنەر بەرەو خراپی بچێتەوە.

لە یارییەكانی ئەم وەرزە بەیڵ بەشداری شەش یاریی كردوەو توانیوێتی دو گۆڵ بۆ یانەكەی تۆماربكات و لەگەڵ ئەوەشدا دو گۆڵی بۆ هاوڕێكانی دروست كردوە.


نیشانەکردن :

#بەیل #ریال مەدرید

Copyright © 2017 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP