هەولێر سەركەوتنی تۆماركرد

10/9/2019 11:19:00 PM 1314 جار خوێندراوەتەوە

خەندان سپۆرت

 

لە چوارچێوەی یارییەکانی قۆناغی (٣٢)ی جامی عێراق ئەمرۆ چوارشەممە لە یاریگەی کەرکوک یانەی ھەولێر توانی سەرکەوتنێکی گرنگ تۆماربکات بەئەنجامی سێ گۆڵ بەرانبەر دو گۆڵ لە یانەی دوز بباتەوە و خۆی بگەێنێتە قۆناغی (١٦)ی پاڵەوانێتییەکە.

لە نیوەی یەكەمی یارییەكەدا ھەولێر بەتەواوی کۆنترۆلی یاریکرد و چەندین ھەلی ئاسانی گۆڵکردنی لە دەستدا، لە خولەکی (١٧) لە تۆپێکی جێگیردا یاریزان ھاوکار محەمەد بەلێدانی سەر گۆڵی یەکەم بۆ یانەی دوز تۆمارکرد و نیوەی یەکەم بەئەنجامی گۆلێکی خاوێن تەواو بو.

لە نیوەی دوەمدا تەھا قادر راھێنەری یانەی ھەولێر دو گۆرانکاری ئەنجامدا کاتێک ھەردو یاریزان دانا عوسمان و بارزان شێرزاد لە شوێنی مستەفا حوسێن و حوسێن عەبدولواحید یاریپێکرد، ئەم دو گۆرانکارییە شێوازی یاریکردنی تیپەکەی گۆری ھەر لەسەرەتاوە یاریزانانی ھەولێر بەتەواوی کۆنترۆلی یارییەکەیان کرد، بەڵام بەھۆی پەلەکردنی یاریزانان چەندی ھەلی ئاسانی گۆڵتۆمارکردنیان لە دەستدا تا لە خولەکی (٧١) کاتێک یاریزان ئاسۆ رۆستم تۆپێکی جوان ئاراستەی دانا عوسمان دەکات و ئەوەیش گۆڵی بەرانبەر تۆماردەکات دوای شەش خولەک لە خولەکی (٧٨) یاریزان ئاسۆ رۆستم دوای ھەولێکی تاکە کەسی توانی گۆڵی دوەم بۆ یانەی ھەولێر تۆماربکات.

دوای ئەم گۆڵە ھەولێر بەردەوام بوو لەسەر بەفیرۆدانی ھەلی گۆڵ تۆمارکردن تا لە خولەکی (٨٨)ی یارییەکە لە یەکەم ھێرشدا یانەی دوز توانی گۆڵی دووەم لە رێگەی یاریزان حوسێن یاسین تۆماربکات.
دوای ئەم گۆڵە راھێنەری ھەولێر لە خولەکی (٩١)دا دوا گۆرانکاری ئەنجامدا کاتێک یاریزان عەلی حوسێن لە شوێنی یاریزان تاڵیب رەقیب یاری پێکرد و لە یەکەم تۆپدا لە خولەکی (٩٤) یاریزان عەلی حوسێن توانی گۆڵی سێیەم و سەرکەوتن بەلێدانێکی سەری بەھێز تۆماربکات.

بەم ئەنجامە یانەی ھەولێرخۆی گەیاندە قۆناغی دوەم ولەوێشدا روبەروی یانەی نەفت دەبێتەوە لە شاری بەغدا.


نیشانەکردن :

#ناوخۆیی #عێراق

Copyright © 2017 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP