عوسمان دێمبڵی ناتوانێت بەشداری كلاسیكۆ بكات

10/9/2019 4:45:00 PM 5777 جار خوێندراوەتەوە

خەندان سپۆرت

 

یەكێتی تۆپی پێی بە شێوەیەكی فەرمی سزای یاریزانێكی یانەی بەرشەلۆنەیدا بۆ دو یاریی داهاتوی یانەكە لە یارییەكانی خولی یانەكانی ئیسپانیا دوریخستەوە.

بەهۆی ئەو كارتە سورەی لە یاریی یانەكەی بەرامبەر یانەی سیڤیلیە پێیدارا لە یارییەكانی خولی یانەكانی ئیسپانیا، عوسمان دێمبڵی قسەی بە ناوبژیوان وت و بەوهۆیەشەوە لەلایەن یەكێتی تۆپی پێی ئەو وڵاتەوە بۆ دویاریی سزادراو ناتوانێت لە یارییەكانی یانەكەی بەرامبەر ئیبار و ریاڵ مەدرید یاریی بكات، لە چوارچێوەی یارییەكانی خولی یانەكانی ئیسپانیا.

ئەكێتی تۆپی پێی ئیسپانیا جگە لە راگرتنی ئەو یاریزانە بۆ دو یاریی، بە پێبژاردن بە بڕی  600 یۆرۆ ئەو یاریزانەی سزادا، هەروەها یانەی بەرشەلۆنەش سزادرا بە پێبژاردن بە بڕی 700 یۆرۆ.

راگرتنی ئەو یاریزانە بۆ دو یاریی زیانێكی گەورە بە یانەی بەرشەلۆنە دەگەیەنێت، چونكە ئەو یانەیە لە تواناكانی عوسمان بۆ یاریی كلاسیكۆ بێ بەش دەبێت، كە یانەكە پێویستی بەو یارییە هەیە و لە ئێستادا تەنها دو خاڵ لە یانەی ریاڵ مەدریدی پێشەنگەوە دورە.



Copyright © 2017 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP