ئەستێرەیەكی بایرن ریزەكانی یانەكەی جێدەهێلێت

10/9/2019 4:18:00 PM 2312 جار خوێندراوەتەوە

خەندان سپۆرت

 

راپۆرتی رۆژنامەكانی ئەڵمانیا ئاشكرایان كردوە كە تۆماس مۆلەری یاریزانی یانەی بایرن میونشنی ئەڵمانی بیر لەجێهێشتنی یانەكەی دەكاتەوە، چونكە لەلایەن راهێنەرەی یانەكەیەوە پشت بە تواناكانی نابەسترێت.

رۆژنامەی بێڵدی ئەڵمانی ئاشكرایكردوە، كە تۆماس مۆلەر تەمەن 30 ساڵ بەهۆی ئەوەی لە لایەن نیكۆ كۆڤاچەوە پشت بە تواناكانی نابەسترێت، دەیەوێت لە گواستنەوەی زستانەی یاریزاناندا ریزەكانی یانەكەی جێبهێڵێت.

هەمان سەرچاوە ئەوەشی ئاشكرا كردوە، كە راهێنەری یانەكە متمانەی بە تواناكانی ئەو یاریزانە نەماوەو ئامادە نیە لە یارییە گرنگەكانی یانە ئەڵمانیەكە بەشداری پێبكات، كە ئەمەش بە تەواوەتی مۆلەری نیگەران كردوەو دەیەوێت بە زوی ریزەكانی یانەكەی جێبهێڵێت.

تۆماس مولەر لە ساڵی 2000ەوە لە ریزەکانی یانەی بایرن میونشن یارییدەکات، بەڵام بەهۆی دابەزینی ئاستیەوە یواكیم لۆفی راهێنەری هەڵبژاردەی ئەڵمانیاش دورخستنەوەی ئەو یاریزانەی لە پێكهاتەی هەڵبژاردەی ئەڵمانیا ڕاگەیاند.


نیشانەکردن :

#بایرن میونشن

Copyright © 2017 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP