یۆڤانتۆس چاوی لەسەر ئامانجێكی ریاڵ مەدریدە

10/9/2019 3:16:00 PM 3242 جار خوێندراوەتەوە

خەندان سپۆرت

 

راپۆرتی رۆژنامەكانی ئیتاڵیا ئاشكرایان كردوە كە یانەی یۆڤانتۆسی ئیتاڵی چاودێری یاریزانێكی فەرەنسی دەكات كە یەكێكە لە ئامانجەكانی یانەی ریاڵ مەدریدی ئیسپانی و هەوڵی گواستنەوەی ئەو یاریزانە دەدەن لە مێركاتۆی رابردوەوە.

رۆژنامەی تۆتۆ سپۆرتی ئیتاڵی ئاشكرایكردوە، كە یانەی یۆڤانتۆسی ئیتاڵی لە هەوڵەكانی بەردەوامە بۆ ئەوەی لە مێركاتۆی هاوینەدا كار بكات بۆ گەڕانەوەی پۆڵ پۆگبای یاریزانەی یانەی مانچستەریونایتد.

رۆژنامەكە ئەوەشی ئاشكراكردوە كە ئەو ئەستێرە فەرەنسییە ئامانجی یەكەمی سەرۆكی یانەی یۆڤانتۆسە لە هاوینی داهاتو، ئەمەش دوای ئەوە دێت كە ئەو یاریزانە ڕەتیكردوە گفتوگۆبكات لە بارەی نوێكردنەوەی گرێبەستەكەی لەگەڵ یانەی مانچستەریونایتد.

هەمان سەرچاوە ئەوەشی ئاشكراكردوە كە بەرپرسانی یانە ئینگلیزییەكە لە گرنگی پێدانەكەی یۆڤانتۆس بۆ پۆگبا خۆشحاڵن و دەیانەوێت لە گواستنەوەی زستانەدا پۆگبا بدەنە یۆڤانتۆس لە بەرامبەردا ماندزۆكیچ و ئێمری جان بۆ ریزەكانی یانەكەیان بگوازنەوە.


نیشانەکردن :

#ریال مەدرید #یۆڤانتۆس

Copyright © 2017 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP