ئەلۆنسۆ سزایەكی قورس دەدرێت

10/9/2019 2:08:00 PM 5657 جار خوێندراوەتەوە

خەندان سپۆرت

 

ئەمرۆ دادگای كردنی چابی ئەلۆنسۆی یاریزانی پێشوی یانەی ریاڵ مەدرید بەرێوەچو بە تۆمەتی خۆدزینەوە لە پێدانی باج، وە ئەگەری هەیە ئەو یاریزانە بۆ ماوەی پێنج ساڵ زیندانی بكرێت یان دەبێت چوار ملیۆن یۆرۆ بداتە حكومەتی وڵاتەكەی.

ئەو یاریزانە تۆمەتبارە بە خۆدزینەوە لە پێدانی باج لەو كاتەی لە یانەی لێڤەرپوڵ یاریی كردوە، لەگەڵ یاریكردنی ئەو یاریزانە لە نێوان ساڵانی 2010 بۆ 2012.

چابی یەكێكە لەو كۆمەڵە یاریزانەی لە ماوەی ساڵانی رابردو خۆیان لە پێدانی باج دزیوەتەوە، ئەم یاریزانە تەمەن 37 ساڵە یاخود دەبێت ئەو بڕە پارەیەی كە خۆی لە پێدانی دزیوەتەوە بگەڕێنتەوە بۆ خەزێنەی ئیسپانیا، یاخود لە بەرامبەر پێنەدانی دەخرێتە زیندانەوە.

دادگا دوای دو رۆژ دانیشتن، ئەمرۆ بڕیاریدا دانیشتنی داهاتوی دادگا لەسەر ئەو كەیسە بۆ 22ی مانگی یەكی ساڵی ئایندە دوابخات، وە ئەو كات بڕیاریی كۆتایی لە بارەی ئەو یاریزانەوە دەدات، دادگا ئەوەشی ئاشكرا كردوە كە چابی خۆی لە پێدانی 2.5 ملیۆن یۆرۆ دزیوەتەوە.


نیشانەکردن :

#ئیسپانیا

Copyright © 2017 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP